ڕەئیسی: بچووکترین جوڵەی ئیسرائیل لە چاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران شاراوە نییە

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 17:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=10542

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی لە جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە دا و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بزانێت بچووکترین جوڵەی ئەو لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە شاراوە نییە و ئەگەر بچووکترین هەڵە لەو ڕژێمە ڕوو بدات، ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی نیسان، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی لە رێورەسمی ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە بە ئەرتەشی وڵاتەکەی، وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران، توانای زۆریان هەیە. ئەرتەش هێزی ئامادە و متمانەپێکراوی خەڵکە بۆ بەرگری لە وڵات، هێزێکە کە هیوا بە خەڵک دەدات و بەردەوام ئامادەیی خۆیی بۆ بەرگری لە وڵات و خەڵک پاراستووە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی کە بەدوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، بزانێت کە بچوکترین جوڵەی ئەو رژێمە هەرگیز لە چاوی ئێمە و چاودێریی هەواڵگری هێزە چەکدار و ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی شاراوە نابێت.
ناوبراو هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی و وتی: ئەگەر هەڵەیەک لەو ڕژێمە ڕوو بدات ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت و هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئاسایش و سەقامگیری لەو ڕژێمە دەگرن.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێمە لە سەرجەم گەمارۆ و گوشارەکان لە دژی ئێران شکستمان هێناوە. ئەمەش چارەنووسی ئەوانەیە کە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنایەتی دەکەن.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: پەیامی ئەم بەهێزبوونەش بۆ سەرجەم چەوساوەکانی جیهان ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە جێی هیوای ئەوانن لە سەرتاسەری جیهان.

لێدوانەکانی ئەمڕۆی سەرۆک کۆماری ئێران لە رێورەسمی ڕۆژی ئەرتەش لە میدیاکانی ئیسرائیلدا گرنگی زۆری پێدراوە و زۆربەی میدیا فەرمییەکانی عیبری ئەو هەواڵەیان بڵاوکردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *