ئەوروپا چ هەنگاوێکی دەگرێتە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی گەمارۆکانی وزەی ڕووسیا؟

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 09:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=10531

هێرشی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا جگە لە ململانێیەکی سەربازی لە ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، بووەتە هۆی شەڕێکی سیاسی – ئابووری گەورە لە نێوان ڕووسیا و ئەوروپادا. یەکێک لە ڕەهەندەکانی ئەم شەڕە گەمارۆی وزەی ڕووسیایە بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا. ڕوسیا بۆ پاراستنی ئابووریەکەی، داوای وەرگرتنی پارەی گازی هەناردەکراوی بە دراوی ڕوبل کردووە.

ئەوروپا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم سزایە، زنجیرەیەک ڕێوشوێنێکی گرتۆتە بەر کە بەم شێوەیە:

١- خێراکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کە دەبێتە هۆی بەکارهێنانی وزەی با و خۆر.
٢- زیاتر هاوردەکردنی گازی شل لە ئەمریکا و قەتەر و هەروەها پەرەسەندنی بۆری گاز لە نەرویج و جەزائیرەوە.
٣- هاندانی خەڵک و کارگەکان بۆ پاراستن و کەمتر بەکارهێنانی وزەی گاز. ئەمە لەوانەیە ببێتە هۆی پێدانی کەمتری گاز بۆ کارگەکان بۆ بەدەستهێنانی وزەی پێویست بۆ ماڵان و نەخۆشخانەکان. بەرهەمهێنەرانی بەرهەمە پیشەسازییەکان، کیمیاییەکان و… هەروەها زیانێکی زۆریان پێی دەگات.
٤- ژمارەیەک لە ئابووریناسانی ئەوروپا پێشنیاریان بۆ یەکێتی ئەوروپا کردووە بۆ سەپاندنی گومرگ لەسەر نرخی نەوت و گازی ڕووسیا. سەپاندنی گومرگ بەسەر نەوت و گاز دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی داهاتی ڕووسیا لە گرێبەستەکانی وزەی لەگەڵ ئەوروپییەکان و بەشێوەیەک لە شێوەکان فشاری کەمی وزە بۆ وڵاتانی ئەوروپا کەم دەکاتەوە.

بەگشتی یەکێتی ئەوروپا بەنیازە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا دوو لەسەر سێی بەکارهێنانی گازی ڕووسی کەم بکاتەوە و بەر لە ساڵی ٢٠٣٠ بەتەواوی ڕابگیرێت. بەڵام پشتبەستنی ئەوروپا بە نەوت و گازی ڕووسی ئەو بڕیارەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەوروپا بەر لە ناکۆکییەکانی ئۆکرانیا ڕۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕوسیا هاوردە دەکرد و هەندێک وڵات وەک ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە واژۆکردنی ئەو گرێبەستانە بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی و خەڵوزیان ڕاگرتوە.
بەهەرحاڵ ڕاگرتنی هاوردەی گاز لە ڕوسیاوە گورزێکی قورس دەبێت بۆ ئابووری وڵاتانی ئەوروپا، لەوانە ئەڵمانیا و ئیتالیا کە یەکێک لەوانە بێکاری سەدان هەزار کەس دەبێت. بێگومان ئەم ڕێوشوێنانەش دەرئەنجامی قورسی بۆ ڕوسیا هەیە. ئەوان پێشتر بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی فرۆشتنی نەوت پەنایان بۆ چین و هیندستان بردووە کە تا ئێستا کاریگەری نەبووە.

بەگشتی پلان و ڕێوشوێنەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ نەهێشتنی وابەستەیی وزەیی بە ڕوسیا، لە بەرپەرچدانەوەی فشارەکانی پوتین کاریگەر دەبێت، بەڵام لەدرێژەدا چەندین کێشەی ئابووریان بۆ دروست دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *