گرنگترین هەواڵەکانی پەنجا و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢

یەکشەممە 17 نیسان 2022 - 23:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=10504

وێنەی هەلیکۆپتەرێکی کا-٥٢ی ڕووسی لە پارێزگای کیێڤ.
ئەگەری ئەوە هەیە هەلیکۆپتەرەکە بە موشەکێکی شان‌هاوێژی هێزەکانی ئۆکرانیاوە تێکشکا بێت.

سوپای ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیای لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا خستە خوارەوە.

ڤیدیۆی پێکدادانی قورسی نێوان سوپای ڕوسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەوروبەری کارگەی ئاسنی ئیلیچ لە شاری ماریۆپۆل کە بە کوادکۆپێتەرێکی ڕووسی تۆمار کراوە. لە کۆتایی ئەم پێکدادانەدا هێزەکانی ئۆکرانیا خۆیان ڕادەستی سوپای ڕووسیا دەکەن.

لە ١٦ی نیسان، لە هێرشێکی موشەکی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کیێڤ، کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی (Vizar) کرایە ئامانج.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تەلەفزیۆنە ئۆکرانییەکان ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش لەو کارگەیە بڵاوکردەوە. پێدەچێت سوپای ڕووسیا لە ڕێگەی ئەم ڕاپۆرتە تەلەڤیزیۆنیەوە شوێنی کارگەکەی زانی بێت.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە زیانەکانی هێزە بیانییەکان لە شاری ماریۆپۆل:
لەئێستادا ١٠٣٥ چەکداری بیانی لە ئۆکرانیا کوژراون و ٩١٢ی دیکەش بەشدارییان لەو ململانێیەدا ڕەتکردۆتەوە و هەڵهاتوون. لە ٤٠٠ بەکرێگیراوی بیانی کە لە ناوچەی ئازۆفیستاڵ گەمارۆدراون، زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدان.
حکومەتی ئۆکرانیا هێزەکانی لیوای ئەزۆڤی قەدەغە کردووە لە گفتوگۆکردن بۆ خۆبەدەستەوەدان و داوای کوژرانی ئەو کەسانەی کردووە کە نیازی خۆرادەست کردنیان هەیە بە هێزەکانی ڕوسیا.

ڤیدیۆی هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی ڕوسیا کە هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *