پێکدادانی هێزەکانی باشور و تاریق ساڵح بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی پارێزگای شبوە

یه‌ك شه‌ممه‌ 17 نیسان 2022 - 17:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=10493

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کێلگە نەوتییەکانی پارێزگای شبوەی یەمەن، هێزەکانی بەرگری نیشتمانی و هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی نیسان هێزەکانی بەرگری نیشتمانی لە ژێر فەرمانی تاریق ساڵح لەگەڵ چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوری لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانی ئیدارەکانی بیحان و عەسیلان ی سەر بە پارێزگای شبوە پێکدادانیان ئەنجامدا. شەڕەکە پاش ئەوە ڕوویدا کە چەکدارانی هۆزەکانی بێلهارس ڕێگرییان لە کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکان مەیادین کردەوە. هۆزەکانی بێهارس ناڕەزایەتیان لەسەر کەمکردنەوەی پشکی فرۆشتنی نەوتیان دەربڕیوە، لە کاتێکدا نرخی سووتەمەنی لەم چەند مانگەی دواییدا بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

لەئێستادا بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی باشور بە فەرمانی عیدرۆس زوبەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتقالی باشور، شەڕ و پێکدادانەکان ڕاگیراوە بەڵام زەمینە بۆ دوبارە دەسپێکردنی پێکدادانەکان هەیە.

لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی عەبدڕەبە مەنسوور هادی و عەلی موحسین ئەلئەحمەر جێگری یەکەمی، پێشبڕکێ لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی دەستلەکارکێشاوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە داراییەکانی یەمەن زیادی کردووە. عیدرۆس زوبەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالی باشوور و تاریق ساڵح برازای عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و فەرماندەی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی، هەردوو ئەندامن لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆماری حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *