تۆڵەسەندنەوەی هێزەکانی قەسەدە لە قامیشلۆ

یه‌ك شه‌ممه‌ 17 نیسان 2022 - 15:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=10489

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گەمارۆی دوو گەڕەکی کوردی شاری حەلەب لەلایەن هێزەکانی سوریاوە، چەند ڕێوشوێنێکی تۆڵەسەندنەوەیان بەسەر شاری قامیشلۆ سەپاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات حکومەتی سوریا بە سەرکوتکردنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب و ڕێگریکردن لە گەیاندنی ئارد و سوتەمەنی و خۆراک بۆ ئەو گەڕەکانە تۆمەتبار دەکەن، بەڵام سەرچاوەکانی حکومەتی سوریا لە پارێزگای حەلەب ئەم دەنگویانە ڕەت دەکەنەوە.
لەبەرامبەر هێزەکانی قەسەدە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە لە شاری قامیشلۆ، ڕێگریان لە هاتنی فەرمانبەران بۆ بینا حکومییەکان و بەڕێوبەرایەتیە خزمەتگوزاری کرد.

هەروەها لە شاری حەسەکە هێزەکانی قەسەدە ڕێگرییان لە گەیاندنی ئارد و سووتەمەنی بۆ نانەواخانەیەک کردووە. ئەمەش قەیرانێکی گەورەی بۆ دانیشتوانی گەڕەکەکانی حەسەکە و دەوروبەری لە مانگی ڕەمەزاندا دروستکردووە.
غەسان حەلیم خەلیل پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە چەندین کۆبوونەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ڕووسی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان و گواستنەوەی خۆراک و ئارد و سوتەمەنی بۆ گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون ئەنجامدراون.
ناوبراو وتیشی: سەرەڕای تێگەیشتنی سەرەتایی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی دوو شاری حەسەکە و قامیشلۆ، بەڵام هێزەکانی قەسەدە رێگاکانی زیاتریان سنووردار کردووە.

ئەوەی دیارە ئەم کارانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکیەکانەوە بۆ تێکدانی دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی حکومەت و زیادکردنی فشار بۆ سەر هاوڵاتیان لە پێناو ئامانجە جوداخوازییەکانیان بەڕێوەدەبرێت. سەرەڕای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی قەسەدە، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێگە و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەردوولا لە شاری قامیشلۆ ڕووینەداوە.
شایانی باسە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠دا، هێزەکانی قەسەدە بە تۆمەتبار کردنی حکومەتی سوریا لە ڕێگە نەدان بە گەیاندنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتیانی گەڕەکی شێخ مەقسود، گەمارۆی چەند گەڕەکێکی شاری حەسەکە و قامیشلۆیان دایەوە. لەو کاتەدا دوای چەندین کۆبوونەوە لە ڕێگەی ڕووسیاوە گرژی و گەمارۆی ئەو گەڕەکانە لەلایەن قەسەدەوە کۆتایی هات و دۆخەکە ئاسایی بوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *