گرنگترین هەواڵەکانی پەنجا و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢

شەممە 16 نیسان 2022 - 23:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=10459

ساتی بۆردومان کردنی کارگەی ئازوفێستال لە شاری ماریۆپۆل لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ تۆمار کراوە.
بەرپرسانی سەربازی ئۆکرانیا رایانگەیاندووە هێرشەکە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی Tu-22M3 ئەنجام دراوە. لە ئەگەری پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، هێرشەکە یەکەم ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە ستراتیژییەکانی Tu-22M3 دەبێت کە لە سەرتای ململانێکانی ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت.

هێرشی سوپای ڕوسیا بە مووشەکی کروز بۆ سەر بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆستی شاری میکۆلایێڤی باشووری ئۆکرانیا.
سەرچاوە ئۆکرانییەکان ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشەدا ٥ کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون. بە ووتەی سەرچاوەکانی ڕوسیا سوپای ئۆکرانیا شوێنەکەی بۆ مەبەستی سەربازی بەکارهێناوە.

هێرشی تۆپخانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی ڕوسیا.
هێرشی تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا بە گشتی بەچاودێری یەکەی Aerorozvidka ئەنجامدەدرێت کە یەکەیەکی گرنگە لە ڕیزەکانی سوپای ئۆکرانیا.

ئاماری ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
بەپێی ئامارەکە، سوپای روسیا زیاتر لە ٢٠١٠٠ سەربازی کوژراون و برینداربوون و ١٦٣ فڕۆکە و ١٤٥ هێلیکۆپتەر و .. تێکشکێندراوە.
هەروەها، هێزەکانی روسیا هەزار و ٤٥٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٨ بەلەمی خێرا، سووک و کەشتی جەنگی، ٧٦ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ١٣٨ فڕۆکەی بێ فڕکەوانی لەدەستداوە.

لێدوانەکانی ئەم دواییەی زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا :

بابەتی سەرەکی ئەمڕۆ ماریۆپۆلە. ئێمە ناتوانین زۆر شت بە ئاشکرا بڵێین، بەڵام هەر کارێک بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەمان دەکەین.
سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە کوشتنی هاوڵاتیانی ئۆکرانیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی خێرسۆن و زاپرۆزیا.
کار لەسەر ڕاپرسیی ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا تەواو بووە و بەم نزیکانە وەڵامەکەمان بۆ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا دەنێردرێت.
ڕووسیا بۆ هەمیشە ئۆکراینا و هەموو جیهانی لە دەست داوە. ئەوان چیتر لە هیچ شوێنێک وەرناگیرێن.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ١٦ی نیسان.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٣٣ فڕۆکەی سەربازی، ٤٥٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٠٥ هەلیکۆپتەر، ٢٢٤٦ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٢٤٦ راجیمە، ٩٥١ تۆپ‌هاوێژ و ٢١٤٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

پارچەکانی یەک یان دوو هەلیکۆپتەری Mi-8ی سوپای ئۆکرانیا کە لەلایەن سیستمەکانی بەرگری سەربازیی ڕوسیاوە لە پارێزگای بریانسک لە ڕۆژئاوای ڕوسیادا تێکشکاون.
ڕۆژی ١٤ی نیسان لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕوسیا لە گەیشتنی دوو هەلیکۆپتەری ئۆکرانی بۆ ناو ئاسمانی پارێزگای بریانسک هەواڵی دایەوە. بەپێی ئەو لیژنەیە هەلیکۆپتەرەکانی ئۆکرانی لەلایەن سیستمەکانی بەرگری سەربازیی ڕوسیاوە دوای شەش جار هێرشکردنە سەر ناوچە سنوورییەکان خراونەتە خوارەوە.

فڕینی موشەکی کروزی سوپای ڕووسیا بەرەو پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ.

سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە بڵاوەپێکردنی کەلوپەلی سەربازی بۆ سەر میحوەرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا. لە ڤیدیۆکە بەلایەنی کەمەوە ٣٧ راجیمە و ١٠ تانکەری سووتەمەنی دەبینرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *