ڤیدیۆ: قەبارەی هەناردەی سەربازی ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ تا ٢٠١٧ چەند بووە؟

هه‌ینی 15 نیسان 22 - 23:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=10432

لەم ڤیدیۆیەدا ئاماژە دراوە بە هەناردەی سەربازی ئەمریکا لە ماوەی ٦٧ ساڵی رابردوو بۆ وڵاتە جیاجیاکاندا.

بەپێی ئاماری پەیمانگای نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم (Sipri)، ئەمریکا گەورەترین هەناردەکەری چەکی سەربازییە لە جیهان.
ئەمریکا لە دەیەی ١٩٥٠دا بەشێکی زۆری چەکەکانی هەناردەی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، کەنەدا، تایوان، ژاپۆن و تورکیا کردووە. لە دەیەی ١٩٦٠دا ئەڵمانیا و لە دەیەی ١٩٧٠دا ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین قەبارەی چەکیان لە ئەمریکا هاوردە کردووە. لە دەیەی ١٩٨٠دا ژاپۆن و سعودیە لە هاوردەی چەکەکانی ئەمریکادا پێش ئیسرائیل کەوتوون و ئەمە تا ساڵی ٢٠٠٠ بەردەوام بووە. لە یەکەم دەیەی سەدەی بیستەمدا گەورەترین قەبارەی هەناردەکردنی چەکەکانی ئەمریکا بۆ کۆریای باشوور و ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام دراوە و ئەم ئامارە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا ٢٠١٧ تایبەت بووە بە وڵاتە عەرەبیەکانی وەک عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات لەگەڵ ئۆسترالیا.

بەپێی نوێترین بەدواداچوونەکانی پەیمانگای نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم، ئەمریکا بە فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی بۆ ٩٦ وڵات، لەسەدا ٣٧ی فرۆشتنی چەک لە جیهانی (لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠) تایبەت بە خۆی کردووە. ڕوسیا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٠ و فەرەنسا بە ڕێژەی لەسەدا ٨ دوای ئەمریکا لەو ڕیزبەندیە جیهانییە دان.

ئەمریکا لەکاتێکدا پلەی یەکەمی لە هەناردەکردنی چەک لە جیهانیدا هەیە کە سەرەڕای ڕاکێشانی سەرمایەی دەوڵەمەندانی جیهان لە بواری سەربازی، لە بابەتی بەرپاکردنی شەڕ، دروستکردنی گرژی و ململانێی سەربازی بەردەوام لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای ناوەندی سەرکەوتوو بووە.

بەردەوامی ناکۆکی و شەڕەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا کە دەبێتە هۆی فرۆشتنی زیاتری چەکی ئەمریکا، بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هاوکاری ئابووری ئەمریکای کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .