دیپلۆماتکاری تورکیا: ئیسرائیل و تورکیا هەڕەشەی ئەمنی هاوبەشیان هەیە

هه‌ینی 15 نیسان 2022 - 14:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=10424

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ حەسەن موراد مەرجان باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن لە گۆڤاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە زانکۆی تەلئەبیب وتارێکی بڵاوکردەوە و داوای هاوکاری نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا و بە تایبەتی لە بواری ئەمنی کردەوە.

باڵیۆزی تورکیا لە واشنتن لە وتارەکەیدا گوتی: پێویستە تورکیا و ئیسرائیل بە دیالۆگێکی بەردەوام و بە لەبەرچاوگرتنی خاڵە هاوبەشەکانیان ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن.
حەسەن موراد کە بە یەکێک لە دیبلۆماتکارە پێشەنگەکانی تورکیا دادەنرێت داوای گۆڕینی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لەسەر بنەمای گێڕانەوەی متمانەی هاوبەشی کرد و ڕوونی کردەوە بۆچی بەبۆچوونی ئەو پێویستە هەردوولا لە چەندین بواردا هاوکاری بکەن.
موراد مەرجان داوای هاوکاری هاوبەشی لەسەر هەڕەشە ئەمنییەکان و ڕێگاکانی دابینکردنی وزەی کرد و داوایکرد کە “پەرە بە هاوکاریە کەلتوورەکانی نێوان هەردوولا بدرێت وەک بەربەستێک لە دژی ئیسلامۆفۆبیا و یەهودیزم و ئەو تاوانە جۆراجۆرانەی کە لە ئەنجامی ئەوەدا دروست دەبێت.” وتیشی: پێویستە هەر دوو لایەن پێکەوە لە شەڕی دژی تیرۆردا کار بکەن.

جێی ئاماژەیە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تورکیا لەدوای هاتنە سەرکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٣ بەهۆی سیاسەت و گوتارەکانی تورکیا دژ بە ئیسرائیل تێکچوو.
هاوکاریە هاوبەشەکان مایەوە، بەڵام پەیوەندییەکان ڕووی لە کەمبوونەوە کرد و تەنانەت تورکیا دژایەتی خۆی بۆ ڕێککەوتنی “ئاشتیی ئیبراهیم”ی رایگەیاند و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی ناوچەکە و ڕژێمی زایۆنیستی بە “خیانەت بە گەلی فەڵەستین” ناو برد.

سەرەرای هەڵوێستە توندەکانی ئەردۆغان لە دژی ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا میوانداری بەرپرسانی ئیسرائیلی لە ئەنقەرە کرد. ئەردۆغان هاوکاری جولەکەکانی بۆ کەلەپووری تورکیا و میهرەبانی وڵاتەکەی بۆ هاونیشتمانیانی جوولەکەی دەربڕی و ووتی: هیوادارم پشتیوانی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان بکرێت.
باڵیۆزی ئیسرائیلیش لە تورکیا نووسی: پێویستە گەلی تورکیا و ئیسرائیل پشتگیری سەرۆکەکانیان بکەن بۆ هاتنەدی ئەم تێڕوانینە و قۆستنەوەی دەرفەت بۆ گۆڕینی بنیاتنەرانەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لەسەر بنەمای متمانە و هاوکاری هاوبەش.

دوای هەڵوێستە ئاشکراکانی ئەردۆغان لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنستی، سەرۆکی تورکیا بڕیاریدا بە ئاشکراکردنی پەیوەندییە شاراوەکانی، بەشێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیلدا دەستپێبکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *