هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

هه‌ینی 15 نیسان 2022 - 12:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=10419

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک موشەکەیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگای دیمەشق ی سوریا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی جۆلانی داگیرکراوەوە هەندێک ناوچەیان لە ڕۆژئاوای دیمەشق کردە ئامانج کە سیستەمی بەرگری سوریا توانی هەندێك لەو موشەکانە تێکبشکێنێت.

شایانی باسە ڕۆژی ٩ی نیسان هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە بەکارهێنانی ئاسمانی باکوری لوبنان هێرشیان کردە سەر ناوەندی توێژینەوەی زانستی سوریا لە ناوچەی مەسیاف ی پارێزگای حەما. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *