کۆبوونەوەی شاندێکی باڵای ئێران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و پارتی

سێشەممە 12 نیسان 2022 - 22:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=10217

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر رایگەیاند کە شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە سەردانی هەولێریان کردووە و لەگەڵ هەر یەکە لە بەرپرسانی هەرێم و پارتی کۆبوونەوە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی حەسەن دانانی فەر باڵیۆزی پێشووی ئێران لە بەغدا، ١٠ی ئەم مانگە سەردانی هەولێریان کردووە.

شاندەکەی ئێران کە ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێر ماونەتەوە، لەگەڵ هەر یەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە هەر دوولا لەسەر پرسە پەیوەندیدارەکان و ناوچەکە و هەروەها پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *