ڕێبەری ئەنساروڵڵا: هاوپەیمانی سعودیە بە بنبەست گەیشتووە + ڤیدیۆ

سێ شه‌ممه‌ 12 نیسان 2022 - 13:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=10213

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە وڵاتانی هاوپەیمانی دەستدرێژیکەر بە بنبەست گەیشتوون و بە ئاشکرا شکستیان هێناوە.

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانەکانی شەوی ١٠ی مانگی ڕەمەزانیدا ڕایگەیاند کە لەئێستادا دەستدرێژیکەران گەیشتوونەتە بنبەستەوە و بە ئاشکرا تووشی شکست بوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئایەتی ٢٠٠ی سوورەتی “ئالی عیمران” « یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا – وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ» ووتی: خۆڕاگریی گەلی یەمەن، دەستدرێژیکەرانی گەیاندە بنبەست.

رێبەری ئەنساروڵڵا هەروەها ووتی: لە ئەنجامی ئەم خۆڕاگرییە وڵاتانی هاوپەیمانی سعودیە نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن و گەلەکەمان سەرکەوتنێکی زۆریان بەدەست هێناوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *