ڕوسیا: سێ موشەکی ئیسرائیل لەلایەن سوریاوە تێکشکاوە

سێشەممە 12 نیسان 2022 - 09:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=10203

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا سێ موشەک لە کۆی پێنج موشەکی رژێمی زایۆنیستی تێکشکاندووە کە ئاراستەی بەندەری لازقیە لە سوریا کرا بوون.

لە ٩ی نیسان فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە بەکارهێنانی ئاسمانی لوبنان، چەند ناوچەیەکیان لە سوریا کردە ئامانج. هەر لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی دروستکراوی وڵاتەکەی، سێ موشەک لە کۆی پێنج موشەکی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی تێکشکاندووە کە لە ئاسمانی لوبنانەوە ئاراستەی بەندەری لازقیە کرا بوون.

ئۆلیگ ژوراڤلۆڤ جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لە سوریا ڕایگەیاند: لە ٩ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ١٨:٤٥ و ١٨:٥٢ چوار فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٦ی ئیسرائیلی پێنج مووشەکیان لە ئاسمانی لوبنانەوە ئاراستەی چەند ئامانجێک لە بەندەری لازقیەی سوریا کردەوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا سێ لەو مووشەکانەی بە سیستەمی بەرگری “ئێس-١٢٥” و “پانتسیر-ئێس”ی دروستکراوی ڕوسیا تێکشکاندووە.
ناوبراو ئەوەشی وتی: هێرشە ئاسمانیەکەی ئەم دواییەی ئیسرائیل زیانێکی کەمی بە چەند ژێرخانێکی مەدەنی گەیاندووە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

هەرچەندە بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێرشەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ئامانجێک لە پارێزگای لاذقیە ئەنجام دراوە، بەڵام بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان و زانیارییەکانی مەیدانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئامانجی هێرشەکەی فڕۆکە ئیسرائیلیەکان ناوەندی توێژینەوەی سوپای سوریا لە دەوروبەری شارۆچکەی مەسیاف لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەما بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *