موشەکی مارتلێت گەیشتە هێزەکانی ئۆکرانیا

دوو شه‌ممه‌ 11 نیسان 22 - 21:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=10177

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بڵاوبوونەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پێکدادانەکانی ئۆکرانیا ئاماژە بەوە دەکات کە موشەکی نوێی بەریتانیا بە ناوی مارتلێت گەیشتووەتە هێزەکانی ئۆکرانیا و لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەکار دەهێنرێت.

ڕۆژی رابردوو ١٠ی نیسان ڤیدیۆیەک لەلایەن سەرچاوەکانی ئۆکرانی بڵاو بوویەوە کە تێدا سەربازێکی لیوای ٩٥ی هێزی ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی شان‌هاوێژێکی (Starstreak) موشەکێکی مارتلێت (martlet) ئاراستەی ئامانجێک دەکات. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئامانجەکە درۆنێکی ئۆرلان-١٠ ی ڕووسی بووە کە تێکشکاوە، بەڵام هیچ ڤیدیۆیەکیان لە لاشەی درۆنە تێکشکاوەکە بڵاو نەکردۆتەوە.

موشەکی مارتلێت لەلایەن (Thales Air Defence)ەوە دیزاین کراوە و دەتوانرێت لە هەڵدەرە جۆراوجۆرەکانی دەریایی، ئاسمانی و زەمینی ئاراستەی ئامانجەکان بکرێت. مارتلێت مەودای ٨ کیلۆمەترە و دوای هاوێشتنی خێراییەکی دەگاتە ١.٥ ماخ.

مارتلێت لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەلایەن سوپای بەریتانیاوە بەکاردەهێنرێت و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا تەنیا ١٠٠٠ موشەکی مارتلێت ڕادەستی ئەو هێزانە کراوە و ئەم بابەتەش دەریدەخات کە ژمارەی ئەو مووشەکانەی کە ڕادەستی ئۆکرانیا کراوە لە باشترین حاڵەتدا نزیکەی ١٠٠ موشەک دەبێت.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە مانگی ئاداردا ئاشکرای کرد بوو کە وڵاتەکەی پلانی داناوە موشەکی بەرگری ئاسمانی (شان‌هاوێژ) بۆ ئۆکرانیا دابین بکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە جۆنسۆن هیچ ئاماژەیەکی بە موشەکی مارتلێت نەدابوو.

بەریتانیا سەرکردایەتی هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی کیێڤ دەکات و لەو بڕوایەدایە کە پشتیوانی سەربازی ڕۆژئاوا لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا. بەریتانیا بەم دواییانە بەڵێنی رادەستکردنی ١٢٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هەروەها موشەکی دژە کەشتی بە ئۆکرانیا داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام