شەهباز شەریف وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان هەڵبژێردرا

دووشەممە 11 نیسان 2022 - 20:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=10174

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پەرلەمانی پاکستان شەهباز شەریف، سەرۆکی حیزبی موسلم لیگ ی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان هەڵبژارد.

لە دانیشتنی فەرمی پەرلەمانی پاکستاندا شەهباز شەریف، سەرۆکی حیزبی موسلیم لیگ لە کێبڕکێی لەگەڵ شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی حکومەتی عیمران خان و نوێنەری حیزبی “تحریک انصاف” وەک ٢٣یەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی شەهباز لەکاتێکدایە کە شامەحمود قورەیشی و نوێنەرانی حیزبی “تحریک انصاف” پێش دەنگدانەکە و دوای دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان، دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشتووە.

بەم پێیە شەهباز شەریف تا مانگی ئابی ٢٠٢٣ و تا هەڵبژاردنی سەرتاسەری پاکستان لەم پۆستەدا دەمێنێتەوە.

میان محەمەد شەهباز شەریف سەرۆکی حیزبی موسلم لیگ ی سەر بە نەواز (پارتی راستی ناوەڕاستی پاکستان) و هاوکات برای سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان نەواز شەریفە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٧ەوە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە و لە ماوەی گرژییەکانی ئەم دواییەدا کە بووە هۆی وەرگرتنەوەی متمانە لە عیمران خان، سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *