ئێران: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە فەڵەستینیەکان، ڕیشەی تەواوی نائارامییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانە

یەکشەممە 10 نیسان 2022 - 15:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=10095

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین کرد و وتی: ڕەگەزپەرستی، سەرکوتکردن، کوشتن، زیندانیکردن، بێبەشکردنێکی بەرفراوان و سەرزەنشتی ڕۆژانەی گەلی چەوساوەی فەڵەستین و هەروەها تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنیستی هۆکاری بنەڕەتی هەموو نائارامییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینە.

خەتیبزادە بەرخۆدان لە دژی داگیرکەرانی بە مافێکی ڕەوا و سروشتی خەڵکی فەڵەستین ناوبرد و وەڵامێک بۆ دووبارەبوونەوەی هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی قودس و بەردەوامی تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی فەڵەستین زانی و پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسی فەڵەستین و تێکۆشانی ڕزگاریخوازانەی خەڵکەکەی دووپات کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *