ئەڵمانیا درۆنی سەربازی لە رژێمی زایۆنیستی دەکڕێت

شه‌ممه‌ 9 نیسان 22 - 10:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=10064

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بۆ یەکەم جار فراکسیۆنی بەرگری پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی ١٤٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی “هیرۆن تی‌پی” لە ڕژێمی زایۆنیستی.

فراکسیۆنی بەرگری پەرلەمانی ئەڵمانیا گرێبەستێکی ١٦٥ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “هێرۆن تی‌پی” لە ئیسرائیل پەسەند کرد. چاوەڕوان دەکرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ڕادەستی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی مانگی رابردووی ئاژانسی “DPA”ی ئەڵمانی، سوپای ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی بەهاوچەرخکردنی کەرتی سەربازیدا کە بوودجەی ١٠٠ ملیار یۆرۆی بۆ تەرخانکراوە، دەیەوێت ببێتە خاوەنی فڕۆکەی “F-35”.

بڕیاریشە ئەڵمانیا ئەم فڕۆکانە لە ئەمریکا بکڕێت، بەم شێوەیە فڕۆکەی “F-35″، دەبێتە جێگرەوەی فڕۆکەی جەنگی تۆڕنادۆ کە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە هێزە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا بەکاریدەهێنن و تەنها فڕۆکەیە کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی ئەمریکی هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .