یادداشت - Page 3 of 8 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:01

یادداشت: داعش لە ئەفریقای ڕەش؛ یاریکردن بە کێشە ناسنامەیی و سنوورییەکان

دوای ئەو شکستە گەورانەی کە داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بەتایبەتی لە عێراق و سووریا تووشی بوون، ئەو گروپە تیرۆریستییە بەشێک لە ستراتیژەکەی بۆ بەدەستهێنانی ناوچەیەکی نوێ بۆ ئامادەبوون و کاریگەری تەرخان کرد، لەو نێوەندەدا هەوڵ درا چەند بەرەیەک وەک باشووری فلیپین و نیمچە دورگەی سینا چالاکتر ببنەوە، بەڵام ئەم گروپە نەیتوانی دەسەڵاتی پێشووی لەم […]

هه‌ینی 11 تشرینی دووه‌م 2022 - 00:09

یادداشت: هۆکاری هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی سووتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سووریا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە کاروانێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای تێپەڕبوونی لە دەروازەی سنووریی ئەلقائیم و گەیشتنی بۆ ناو خاکی سووریا لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراو (پێدەچێت ئیسرائیلی بێت) کرایە ئامانج. دوای هێرشەکە دەرکەوت کە ئەم کاروانە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵگری گازوایلی کڕدراوی لوبنانییەکان و بەرەو بەیروت بەڕێوە بووە. بەڵام بۆچی ئەم کاروانە کرایە ئامانج؟

چوارشەممە 9 تشرینی دووه‌م 2022 - 21:16

مافی مرۆڤی بن سەلمان

گوشارەکان لە دژی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی لە سعوودیە بە هاتنەسەرکاری محەممەد بن سەلمان وەک جێنشینی ئەو وڵاتە زیادی کردووە و دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە، ڕفاندن و لەسێدارەدانی ئەوان دەکەن.

پێنجشەممە 27 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:31

یادداشت: بنکەی گەورەی ئیمارات لە کەنارەکانی حەزەرمەوت لە کوێیە؟

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەلرەیان شارێکی کەنار دەریایە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلموکەڵای ناوەندی پارێزگای حەزەرمەوت، کە لەم دواییانەدا بووەتە یەکێک لە ئامانجە سەربازییەکانی ئەنساروڵڵا. گرنگی ئەم شارە کەنار دەریاییە کاتێک تیشک خرایە سەر کە ئیمارات بە پاڵپشتی کۆمپانیا و ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان، بە ئامانجی زیادکردنی هەناردەی نەوتی پارێزگای حەزەرمەوت، ڕووی لە گەشەپێدانی فڕۆکەخانە و بەندەری ئەم شارە کرد.

دووشەممە 24 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:06

یادداشت: “عرین الاسود” گرووپێکی نوێ بەڵام کاریگەر لە ئەدەبیاتی خۆڕاگری فەلەستین

لەم ڕۆژانەدا لە کەرتی ڕۆژئاوا دەنگی کۆمەڵێک شێر دەبیسترێت کە پێشتر نەبیستراوە. ئەو شێرانەی کە بەزۆری شەوانە لە نابلوس دەبینرێن و بە چالاکیەکانیان یان بەرزکردنەوەی ورەی گروپەکانی خۆڕاگری، خەویان لە رژێمی زایۆنیستی حەرام کردووە. ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکان لەم یەک مانگەدا ڕژێمی ساختەی تووشی سەرسوڕمان کردووە؛ بۆ نموونە تەنیا لە ١٣ی تشرینی یەکەم زیاتر لە ٥٠ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان تۆمار کراون و لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا ٧ تەقە کردن و ١٥ پێکدادان لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە. لە هەموو ئەم حاڵەتانەدا رۆڵی گروپی تازە دامەزراوی “عرین الاسود” وەک بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکە یان وەک هاندەرێک بۆ گروپەکانی دیکەی فەلەستینی بە تەواوی دیارە.

شەممە 22 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:24

یادداشت: ئێران تا دێت نیگەرانی زیاتر دەبێت لە هەڕەشەکان لە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئەرمینیا

لە باشووریترین بەشی قەفقاز، ئێران سنوورێکی ٧٥٠ کیلۆمەتری هاوبەشی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان و ناوچەی نەخچیڤان هەیە، کە نزیکەی ١٣٨ کیلۆمەتریان دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی قەرەباغ (١٩٩١-١٩٩٤) کەوتە دەست هێزەکانی ئەرمینیا، بەڵام دیسانەوە دوای جەنگی دووەمی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ناوچانە گەڕانەوە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان. ئێستا هەرچەندە سنووری ئێران لەگەڵ ئەرمینیا تەنیا ٤٠ کیلۆمەترە، بەڵام ئەم سنوورە بە هێڵی ژیانی سێ ملیۆن ئەرمەنی لە وڵاتێکی گەمارۆ دراو دادەنرێت کە لە هەردوو لا لەلایەن ئازەربایجان و تورکیاوە دابڕاوە.

دووشەممە 26 ئه‌یلول 2022 - 11:12

#یادداشت: سیناریۆکانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا لە داهاتوودا چین؟ شەڕی ئۆکرانیا چی بەسەر دێت؟

کاریگەرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ململانێی ئۆکرانیا ڕەهەندی جیاوازیان هەیە، کە تاوتوێکردنیان پێویستی بە شیکردنەوەی پرسە سیاسی و سەربازییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئۆکرانیا و کیشوەری ئەوروپا و جیهان هەیە.

یەکشەممە 25 ئه‌یلول 2022 - 21:33

مەهسا ئەمینی و زەینەب عەسام؛ میدیاکانی ڕۆژئاوا چۆن یاری بە مەرگەوە دەکەن؟

شێوازی ڕووماڵکردنی کوژرانی کچە تەمەن 15 ساڵەکەی عێراق بە تەقەی هێزەکانی ئەمریکا و مردنی مەهسا ئەمینی لە ئێران، ستانداردی درۆ و دووفاقیی میدیاکانی ڕۆژئاوا و هەوڵەکانی ئەوان بۆ بەسیاسیکردنی ئەم ڕووداوە تاڵە زیاتر پیشان دەدات.

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 13:01

یادداشت: پوتین بیر لە زیندووکردنەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەکاتەوە

چارەنووسی یاسایی ناگۆرنو-قەرەباغ و ناوچەی پڕ لە گرژی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو لە باشووری قەفقاز، بێ پەیوەندی بە گەمەی بەردەوامی ڕووسەکانەوە نییە. ڕووسەکان شێوازێکی تایبەتیان بۆ مانەوە لەو ناوچانە بەکاردەهێنن. لە لایەکەوە کێبڕکێ لەنێوان نەتەوەکان دروست دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە کولتوورێکی هاوبەش کە پەیوەندی بە ناوەندەوە هەیە لە نێوانیاندا زاڵ دەکەن. نموونەیەک لەم حاڵەتانە لە […]

سێشەممە 30 ئاب 2022 - 16:57

یادداشت: هۆکاری ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی عێراق چییە؟

دوای شکستی ڕەوتی سەدر لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا، موقتەدا سەدر جارێکی دیکە بە هەنگاوێکی دووبارە و دیار لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق کشایەوە و لایەنگرە چەکدار و بێچەکەکانی هێنایە سەر شەقامەکانی عێراق. ئایا موقته‌دا سه‌در هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌ ئه‌منییه‌كانی ساڵانی ڕابردووی عێراق له‌ناو ده‌بات؟!

پەسەندترین