یادداشت - Page 2 of 8 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دوو شه‌ممه‌ 19 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 12:57

یادداشت: تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی باشووری سوریا

بە چاوخشاندنێکی خێرا بە ڕووداوەکانی باشووری سوریا و بەتایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوەیدا، دەردەکەوێت کە دەزگا هەواڵگریەكان بۆ دروستکردنی پشێوی و ململانێی چەکداری لەو ناوچانە پلانیان داناوە.

دوو شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 09:53

یادداشت: سەرۆک کۆماری چین چووە باوەشی وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس!

لە ٧ی کانونی یەکەم، شی جین پینگ سەرۆکی چین بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە گەیشتە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە. ئەم سەردانە لێکەوتەی جیاوازی بۆ ئێران، ئەمریکا و هەروەها ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هەیە.

یه‌ك شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 19:09

یادداشت: چاوخشاندنێک بە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەن؛ ڕۆڵی پارێزگای حەزەرمەوت لە ئایندەی یەمەن چییە؟

لەم قۆناغەی شەڕی یەمەن، پارێزگای حەزەرمەوت گرنگترین خاڵی کێبڕکێی نێوان لایەنه ناکۆکەکانە. سەرچاوە نەوت و گازییەکان و هەڵکەوتەی جوگرافیای تایبەتی ئەم پارێزگایە کە لە سنوورەکانی سعودیەوە تا کەنارەکانی کەنداوی عەدەن و لە لایەکی دیکەوە لە مارب ـەوە تا نزیک عومان پێکهاتووە، بووەتە هۆی ئەوەی لە یەمەن سەرنجی لایەنەکان بەرەو ئەم ناوچەیە ڕابکێشرێت.

شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:11

عێراق هەوڵی نزیکبوونەوە لە چین دەدات؟ ئەمریکا تاکە بەربەستی پەیوەندییەکانی بەغدا و پەکینە

عێراق دەڵێت کە دەتوانێت خاڵی پێکەوەبەستنەوەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای جیهان بێت، لە کاتێکدا کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی بەغدا لە گەڵ پەکین هۆشداریی داوە، شارەزایانی عێراقی بە هەستیارییەوە لە کێبڕکێی دوو هێزە گەورە ئابورییەکەی جیهان لە سەر گۆڕەپانێکی یاریی دیاریکراو دەڕوانن.

چوار شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 18:52

یادداشت: چاوخشاندنێک بە پرۆژەی ئاژاوەگێڕی لە سوەیدا

ناڕەزایەتیی خەڵک لە شاری سوەیدا لە باشووری سوریا دوای ماوەیەک بە شێوەی ئامانجدار بۆ توندوتیژی و ململانێ گۆڕا. لەم گردبوونەوەیەدا کە بە بیانووی کەمی سووتەمەنی و پچڕانی کارەبا و کێشەی بژێوی ژیان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و هێزە ئەمنییەکانی سوریا کوژران و برینداربوون. بەڵام ڕاستی ئەم ڕووداوە چییە؟

سێ شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 13:49

یادداشت: ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران

لە چەند ڕۆژی رابردوودا محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی-ئابووری سەردانی تارانی کرد. لەم سەردانەدا بابەتگەلێکی وەک گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەرکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانە و ئاسۆی هەناردەکردنی ٢٠ ملیار دۆلاری کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و درێژەدان بە ڕۆڵی نێوەندگیریی بەغدا لە نێوان تاران و ڕیاز تاوتوێ کران.

هه‌ینی 2 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 20:05

یادداشت: ئەبولحەسەن ئەلهاشمی خەلیفەی داعش کوژرا؛ ناوبراو کێ بوو و چی کرد؟

چوارشەممەی رابردوو ٣٠ی تشرینی دووەم، ئەبو عومەر موهاجیر وتەبێژی داعش لە چوارەمین پەیامی خۆیدا بەناونیشانی “فیقتلون و یقتلون” کوژرانی ئەبولحەسەن ئەلهاشمی ئەلقوڕەشی سەرکردەی داعش و جێنشینی ئەبولحسێن حوسەینی ئەلقورەشی ڕاگەیاند. ئەمە یەکەمجارە داعش پێش ئیدیعای ئەمریکا کوژرانی ئەمیر یان خەلیفەی خۆی ڕادەگەیەنێت و ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە ئەو گروپە یان ئەو هێزەی سەرکردەی داعشیان کوشتووە نەیانزانیووە کێ دەکوژن، چونکە ئەگەر بزانایە بە دڵنیاییەوە بە باشترین شێوە سوود لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وەردەگرت!

سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2022 - 09:31

یادداشت: پرۆژەی هاوبەشی سعودیە، ئیمارات و ئەمریکا بە ناوی “لەناوبردنی ئێران لە ناوخۆەوە”

ڕۆژنامەی “ئەلئەخبار”ی لوبنانی ژمارەیەک بەڵگەنامەی پلانی نهێنی سعودیە و ئیمارات بۆ لاوازکردنی ئێران و ڕاکێشانی شەڕ بۆ ناو ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم بەڵگەنامانە، ژووری بیرکردنەوەی سعودیە – ئیمارات ٥ ساڵ لەمەوبەر، دوای لەسێدارەدانی شێخ باقر ئەلنمر پێکهێنرا و یەکێک لە بەرنامەکانی، دامەزراندنی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی بە زمانی فارسی بۆ هاندانی گەنجان بوو. کاتێک […]

سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی دووه‌م 2022 - 11:13

یادداشت: کامیان بۆ تاڵیبان گرنگترە؟ ئەمریکا یان دراوسێکان؟!

وەزیرانی دەرەوەی هیندستان و ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکیان دا ڕایانگەیاندووە کە تاڵیبان ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بەو وڵاتانە جێبەجێ نەکردووە. ڕەنگە گرنگترین پرسیار ئەوە بێت کە ئایا تاڵیبان بەڵێنی بە هیچ لایەنێکی تر، جگە لە ئەمریکا داوە؟

دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2022 - 22:39

یادداشت: کودەتا لە ئەحرار شام!

بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە چەکدارانی “ئەحرار شام” ڕایانگەیاند کە فەرماندەی ئێستای ئەم گرووپەیان لابردووە و ئەنجوومەنی فەرماندەیییان هەڵوەشاندووەتەوە. وا دیارە ئەم پێشهاتانە لە “ئەحرار شام” هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرەی “حەسەن سووفان” لە “تەحریر شام” و پشتگوێ خستنی سەربەخۆیی ئەم گرووپە ڕوویداوە، ناکۆکییەک کە نێوان دوو بەرەی ناو ئەحرار شام کە لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی ئەم گروپە بە شێوازی جیاجیا دەرکەتووە.

پەسەندترین