زانیاری سەربازی - Page 3 of 7 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

سێشەممە 17 ئایار 2022 - 11:22

مووشەکی بەرگری ئاسمانی STARStreak

موشەکی STARStreak موشەکێکی بەرگری ئاسمانی کورت مەودای دروستکراوی بەریتانیایە و لەلایەن کۆمپانیای تالێس ئایر دیفێنس لە شاری بێلفاست لە ئیرلەندای باکوور دروستکراوە. ئەم مووشەکە بە STARStreak HVM ناسراوە. HVM کورتکراوەی High Velocity Missile یا مووشەکی خێرایی بەرزە.

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 10:20

زانیاری سەربازی: موشەکی کروزی دژە کەشتی R-360 Neptune

نێپتون ئاڕ-٣٦٠ موشەکێکی کروزی دژی کەشتییە کە لە لایەن ئۆفیسی دیزاینی لوخ لە ئۆکرانیا دیزاین کراوە. دیزاینی موشەکی نێپتون لەسەر بنەمای موشەکی دژە کەشتیی خا-٣٥ی سۆڤیەتە. موشەکی نێپتون لە ڕووی قەبارە، مەودا، ئەلکترۆنی و چەند تایبەتمەندیەکی تر بە بەراورد بە خا-٣٥ باشتر و پێشکەوتوو ترە.

دووشەممە 18 نیسان 2022 - 22:05

زانیاری_سەربازی: ڕۆکێتی سەنگەر شکێنی SMAW-D

ڕۆکێتی سەنگەر شکێنی M141 یان SMAW-D ڕۆکێتێکی شان‌هاوێژی ئەمریکییە کە بۆ یەک جار بەکار دێت و بۆ لەناو بردنی پێکهاتە بەهێزەکان دروست کراوە. ئەم چەکە لەسەر بنەمای گۆڕانکاریەکان لە ڕۆکێتی جۆری SMAWی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا پەرەی پێدراوە و جێگای چەکێکی سەنگەر شکێنی لەم جۆرەی بۆ سوپای ئەمریکا گرتۆتەوە.

چوارشەممە 13 نیسان 2022 - 09:17

زانیاری_سەربازی: درۆنی سویچ بلید

درۆنەکانی بنەماڵەی سویچ بلید جۆرێک لە چەکە بچووکەکانن کە لە لایەن کۆمپانیای AeroVironmentـەوە بە تایبەتی بۆ سوپای ئەمریکا دروست کراوە. درۆنی خۆکوژی سویچ بلید بۆ تێکشکاندنی تانک و ئامانجە تاکتیکیەکان دروست کراوە و ئەوەندە بچووکە کە لە جانتایەکی پشتەوە جێگای دەبێتەوە و دەتوانرێت لەلایەن کەسێکەوە هەڵبگیرێت. درۆنی سویچ بلید لە هاوێژەرێکی شێوە بۆڕییەوە دەهاوێژرێت و […]

هه‌ینی 8 نیسان 2022 - 11:59

زانیاری_سەربازی: درۆنی ئۆرلان-١٠

درۆنی Orlan-10، درۆنێکی سووکی ڕوسیە کە لەلایەن کۆمپانیای Special Technology Center LLC کە دەکەوێتە سەینت پیتەرزبێرگ دیزاین کراوە. ئەم درۆنە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بەکار دەهێنرێت.

پێنجشەممە 31 ئازار 2022 - 20:27

زانیاری_سەربازی: موشەکی کروزی کالیبر

موشەکی کروزی کالیبر 3M-54 و 3M-14 لە خێزانی موشەکەکانی ستراتیجی تاکتیکین کە بۆ هاوێشتن لە دەریا، زەوی و ئاسمانەوە بەکاردێن و لەلایەن ڕوسیاوە دروست کراوە. ئەم موشەکانە بۆ لێدانی ئامانجە جۆراوجۆرەکان لە ووشکانی و دەریا بە وردییەکی زۆرەوە دیزاین کراون.

شەممە 26 ئازار 2022 - 16:09

زانیاری_سەربازی: موشەکی بالیستی فاتیح ٣١٣

فاتیح٣١٣ مووشەکی بالیستی کەم مەودا و سووتەمەنی ڕەقە کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرا. ئەم موشەکە نەوەی نوێی موشەکەکانی فاتیحە و پاڵنەرێکی سووکتر، پێشکەوتووتر و خاوەن وردی لە پێکانی ئامانجەکان و مەودای زیاتری لە موشەکی فاتیح١١٠ـە.

پەسەندترین