زانیاری سەربازی - Page 2 of 7 - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

یەکشەممە 14 ئاب 2022 - 21:29

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران سەردانی عێراق دەکات

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، کە لیوا باقری سەردانی عێراق دەکات.

هه‌ینی 5 ئاب 2022 - 14:50

زانیاری سەربازی: چەکەکانی سەدید

چەکەکانی سەدید یەکەم هەوڵی ئێرانە بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی تیرەی بچووک (SDB – Small Diameter Bomb). سەدید بە دوو جۆری مووشەک و بۆمب لەلایەن پیشەسازیی وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە بەرهەم دەهێنرێت و هەموو نموونەکانی سەدید دەتوانرێت لەسەر هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنرێت و بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە دەتوانێت ئامانجە جێگیر و جوڵاوەکانی بکاتە ئامانج.

دووشەممە 25 ته‌مموز 2022 - 11:13

زانیاری_سەربازی: کەشتی درۆن‌هەڵگری هێزی دەریایی ئێران

کەشتیە درۆن‌هەڵگرەکانی هێزی دەریایی ئێران بۆ یەکەمجار لە ڕێوڕەسمێکدا کە ئەمیر موسەوی فەرماندەی گشتی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەی هێزە ستراتیژییەکانی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی بوون پەردەی لەسەر لادرا. لەم مەراسیمەدا کەشتییەکانی لاوان و دێلاوەر گۆڕدران بۆ کەشتی جەنگی درۆن‌هەڵگرەوە و بۆ یەکەمجار درۆن لە ژێردەریاییەکانی فاتح و تاریقەوە هەڵدرا. لەم مەراسیمەدا درۆنەکانی […]

چوارشەممە 13 ته‌مموز 2022 - 18:38

زانیاری_سەربازی: جیاوازی نێوان مووشەکی بالیستی و چەکی هایپەرسۆنیک چییە؟

هۆکاری ناونانی موشەکی کروزی هایپەرسۆنیک (HCM) و کڵاوەی گلایدەری هایپەرسۆنیک (HGV) بریتییە لە خێرایی فڕینیان کە زیاترە لە ٥ ماخ؛ واتە خێرایی ئەوان زیاتر لە پێنج هێندەی خێرایی دەنگە. بێگومان خێرایی دەنگ، لە ناو بەرگەهەوا و ماددەدا پەیوەندیدارە و لە دەرەوەی بەرگەهەوا قسەکردن لەسەر خێرایی دەنگ هیچ مانایەکی نییە. مووشەکەی بالیستیک زۆربەی ڕێڕەوەکەی لە دەرەوەی […]

دووشەممە 11 ته‌مموز 2022 - 10:49

زانیاری_سەربازی: تەیارکردنی کەشتی جەنگی سێپەر بە دوو هاوێژەری چوار موشەکی کروز

کەشتی جەنگی مووشەک هەڵگری سێپەر (قەڵغان) لە ساڵی ٢٠١٦ رادەستی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە. ئێستا، بە تەیارکردنی ئەم کەشتییە بە دوو هاوێژەری چوار مووشەکی کروز، کە توانای تەقاندنی هەشت مووشەکی کروزی دەبێت؛ کەشتی سێپەری کردووەتە یەکەم کەشتی ئێرانی کە بەم توانایە تەیار کراوە.

سێشەممە 28 حوزه‌یران 2022 - 17:35

زانیاری_سەربازی: درۆنی ئەبابیل٥ دوایین دەستکەوتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئێران

لە میانەی نمایشی ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە تاران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێ بە ناوی (ئەبابیل ٥) پەردەی لەسەر لادرا. پێشتر هیچ هەواڵێکی فەرمی لەبارەی ئەبابیل ٥ نەبیسترا بوو. ئەمەش بووە هۆی راکێشانی سەرنجی کەسانی پسپۆڕ و میدیای ناوخۆیی و بیانی. هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی تایبەتمەندییە وردەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەبابیل ٥ ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەپێی ئەو وێنانەی کە لەبەردەستدان، تایبەتمەندییەکانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تاوتوێ دەکەین.

یەکشەممە 19 حوزه‌یران 2022 - 11:22

زانیاری_سەربازی: موشەکی شان‌هاوێژی 9K38 lgla

مووشەکی 9K38 ئیگلا مووشەکێکی شان‌هاوێژی هەوا بۆ هەوایە کە لە ڕووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دروستکراوە و نوێترین وەشانی ئەم موشەکە ناوی مووشەکی 9K338 Igla-s ـە. مێژووی گەشەپێدانی موشەکی شان‌هاوێژی ئیگلا بۆ ساڵی ١٩٧٢ لە ئۆفیسی دیزاینی OKB سۆڤیەت دەگەڕێتەوە. پرۆژەی ئیگلا بە مەبەستی جێگرتنەوەی مووشەکەکانی شان‌هاوێژی کۆنی ئیسترلا بووە، مووشەکەکەش بە تەواوی لە بنچینەوە […]

هه‌ینی 27 ئایار 2022 - 12:03

زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و خۆکوژی ئەبابیل ٢

ئەبابیل٢ درۆنێکی ئامانج، سیخوڕی و خۆکوژییە. درۆنەکە کە سەرەتا بە ئەرکی سیخوڕی و ئامانج بەرهەم هێنرابوو، دواتر وەک ئەرکێکی خۆکوژی پێناسە کرا و ئێستا لە چوارچێوەی ئەم ئەرکەدا لەبەردەستی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە. زەنجیرەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەبابیل لە ساڵی ١٩٨٦ دەستیان بە کارکردن کردووە. ئەبابیل لە سەردەمی بەرگری پیرۆزدا (جەنگی عێراق – ئێران) وەک خۆکوژی بەکارهاتووە، […]

هه‌ینی 20 ئایار 2022 - 21:26

زانیاری_سەربازی: مووشەکی دژە زرێپۆشی FGM-148 Javelin

سیستەمی FGM-148 Javelin سیستەمێکی پێشکەوتووی دژە تانکە و دەتوانرێت لەلایەن یەک کەسەوە هەڵبگیرێت و تایبەتمەندی “تەقەکردن و لەبیرکردن”ی هەیە. مووشەکی جاڤێلین لەلایەن کۆمپانیاکانی لۆکهید مارتن و رایتیۆن بۆ سوپا و هێزی دەریایی ئەمریکا پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت. وەشانی کورت مەودای ئەم مووشەکە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بەرهەم دەهێنرێت و بەردەوام لە نوێکردنەوەدایە. ئەم مووشەکە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە جێگەی مووشەکی دژە تانکی M47 Dragon ی لە سوپای ئەمریکا گرتووەتەوە.

پەسەندترین