زانیاری سەربازی - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام

دووشەممە 6 شوبات 2023 - 16:48

زانیاری_سەربازی: فڕۆکەی جەنگی فڕە مەبەستی سوخۆ٣٥

فڕۆکەی Sukhoi Su-35 بە ناوی Flanker-E، فڕۆکەیەکی جەنگی نەوەی چوارەمی ++ فرە مەبەستە و لەلایەن کۆمپانیای سوخۆ دیزاین و لەلایەن کۆمپانیای KnAAPO ی ڕووسیەوە دروستکراوە. ئەم فڕۆکە جەنگییە پێش بەکارهێنانی سوخۆ-٥٧ لە ساڵی ٢٠٢٠، بە پێشکەوتووترین فڕۆکەی جەنگی ڕووسی دادەنرا.

چوارشەممە 11 كانونی دووه‌م 2023 - 20:39

زانیاری سەربازی: سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوور مەودای باوەر-٣٧٣

سیستەمی بەرگری ئاسمانی باوەر-٣٧٣، دوورمەوداترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە و بە دەستکەوتێکی ستراتیجی و زۆر گرنگ لە بواری بەرگری ئاسمانی ئێران دادەنرێت. لە دوایین تاقیکردنەوەدا ئەم سیستەمە ئامانجێکی لە مەودای زیاتر لە ٤٥٠ کم بە ڕاداری پەرەپێدراو دەستنیشان کرد و لە مەودای نزیکەی ٤٠٥ کم شوێنپێی گرت و لە مەودای زیاتر لە ٣٠٠ کم بە مووشەکی نوێی سەیاد 4B تێکشکاند.

پێنجشەممە 15 كانونی یه‌كه‌م 2022 - 10:29

زانیاری_سەربازی: درۆنی فڕین ستوونی جامپ ٢٠

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی JUMP 20 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی باڵ جێگیرە بە فڕینی ستوونی (بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی ستوونی – VTOL) کە لەلایەن کۆمپانیای AeroVironmentی ئەمریکییەوە دروستکراوە، کە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتووی هەواڵگری، چاودێری و سیخوڕی بەکاردێت.

یەکشەممە 13 تشرینی دووه‌م 2022 - 14:04

زانیاری_سەربازی: درۆنی بچووکی مێعراج-٥٢١

سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەکەمجار پەردەی لەسەر چەکی مینیاتۆری مێعراج-٥٢١ لادا. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مێعراج-٥٢١ لە ڕواڵەت و کاراییەوە زۆر لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوئیچ بلیدی ئەمریکی دەچێت و بە هەنگاوێکی نوێ و گرنگ لە ڕێکخراوی شەڕی هێزە چەکدارەکانی ئێران دادەنرێت.

یەکشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 17:12

زانیاری_سەربازی: درۆنی خۆکوژی ئارەش-٢؛ دوورمەوداترین درۆنی خۆکوژی لە جیهاندا!

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئارەش-٢ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژە کە لەلایەن سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ لەناوبردنی ئامانجە گرنگەکانی دوژمن لەوانە ڕادار، کەشتی و ئامانجە سەربازییە جێگیرەکان دیزاین و بەرهەم هێنراوە. مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتری ئارەش-٢ لەگەڵ قورسایی بەرچاوی سەری جەنگیەکەی، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کردووە بە چەکێکی کارامە لە دژی ئامانجەکان لە قووڵایی خاکی دوژمن.

شەممە 29 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:50

زانیاری_سەربازی: کەشتی جەنگی شەهید سولێمانی

کەشتیی شەهید سولێمانی کەشتییەکی کاتاماران و خاوەن ڕادارە و توانای دەوریە و شەڕی هەیە، کە لەسەر داواکاری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بەرهەم هێنراوە. ئەم کەشتییە یەکەم کەشتییە لە پۆلی شەهید سولێمانی، کە بە ژمارە FS313-01 بە فەرمی لە ٥ی ٩ی ٢٠٢٢ و بە ئامادەبوونی موحەممەد باقری فەرماندەی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەندەر عەباس رادەستی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران کراوە.

چوارشەممە 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 20:04

زانیاری_سەربازی: مووشەکی بالیستیکی زولفەقار

مووشەکی زولفەقار مووشەکێکی بالیستیکی تاکتیکی کورت مەودای سووتەمەنی ڕەقە بە سەری جەنگی جیاکەرەوە. ئەم مووشەکە نموونەیەکی پەرەپێدراوی مووشەکی فاتیح ١١٠یە کە لەلایەن ڕێکخراوی فڕۆکەوانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێرانەوە بەرهەم هێنراوە و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ەوە بە فەرمی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بەکار دێت.

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 22:16

زانیاری_سەربازی: مووشەکی بالیستیکی فاتیح ١١٠

مووشەکی بالیستیکی فاتیح-١١٠ مووشەکێکی بالیستیکی سووتەمەنی ڕەقی کورت مەودایە بە سەری جەنگی جیاکەرەوە. فاتیح-١١٠ بە یەکێک لەو جۆرە مووشەکانە دادەنرێت کە زۆرترین ژمارەی بەرهەم هێنراوە.

یەکشەممە 11 ئه‌یلول 2022 - 09:50

زانیاری_سەربازی: بۆمبی زیرەکی قائیم

بۆمبە زیرەکەکانی قائیم، لە سێ بۆمبی مینیاتۆری زیرەک پێکهاتووە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرهەم دەهێنرێت. ئەم بۆمبانە دووەم کۆمەڵە بۆمبەکانی مینیاتۆری یان SMB (Smart Miniature Bomb) لە دوای بۆمبەکانی سەدید هەژمار دەکرێت، کە دیزاینێکی پێشکەوتووتریان هەیە. بۆمبەکانی قائیم ١، ٥ و ٩ هەموویان لە میانەی مەراسیمێکدا لە ٦ی ئابی ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی […]

پەسەندترین