تەقینەوە لە بنکەی شورابەک؛ هێرشی درۆنی ئەمریکا یان تەقاندنەوەی مینە بەجێماوەکان؟

هه‌ینی 8 نیسان 2022 - 15:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=9998

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە بنکەی سەربازی شورابەک لە باکوری ڕۆژئاوای شاری لەشکەرگاهی ئەفغانستان چەندین تەقینەوە ڕوویداوە.

بە ووتەی سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای هێلمەند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کۆگای چەکی تاڵیبانیان لە بنکەی سەربازی شورابەک-ی باکوری ڕۆژئاوای شاری لەشکەرگاهـ بوردۆمان کردووە. بە پێی ئەم سەرچاوانە ٣٠ ئەندامی تاڵیبان بە هۆی هێرشەکەوە کوژراون و برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ئەمریکای بۆ سەر بنکەی شورابەک ڕەتکردەوە و هۆکاری تەقینەوەکەی، لەناوبردنی مینە کۆکراوەکانی پارێزگای هێلمەند ناو بردووە.
بەرپرسانی ئەمریکا تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

بنکەی سەربازی شورابەک یان کامپی بەسشن دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شاری لەشکەرگاهـ. بنکە سەربازییەکە پێشتر بارەگای هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا بووە و یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازیەکانی ئەفغانستان و تەنانەت ناوچەکە دادەنرێت. بنکەی شورابەک ڕووبەرێکی ٣٠ کیلۆمەتری هەیە و ٢٤٠ کیلۆمەتر لە شاری زابۆل لە ئێران دوورە.
دوای ڕووخانی حکومەتی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان و کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە، ناوی بنکەی شورابەک بۆ “ئەلعەزم” گۆڕدرا و بووە شوێنی مەشق و جێگیرکردنی هێزەکانی لەشکری ئەلعەزم-ی تاڵیبان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *