هاوپەیمانی سعودیە هێرشێکی قورسی کردە سەر تەلعە ئەلحەمرا

سێشەممە 27 نیسان 2021 - 11:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=998

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە هێرشێکی قورسیان بۆ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەی تەلعە ئەلحەمرا لە ڕۆژهەڵاتی سەرواح ـی یەمەن دەست پێکردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە هێرشێکی قورسیان بۆ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەی تەلعە ئەلحەمرا لە ڕۆژهەڵاتی سەرواح ـی یەمەن دەست پێکردووە.

بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکانی ڕووداوەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە پشتگیری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە هێرشێکی قورسیان کردە سەر تەلعە ئەلحەمرا لە ڕۆژئاوای مأرب، کە تا ئێستا هەوڵەکانیان شکستی هێناوە و پێکدادان لەو ناوچەیە بەردەوامە.

لە میحوەرەکانی تر وەک زات ئەلرا و بەرزاییەکانی خەشەب و.. پێکدادان بەردەوامە و سەرەڕای بانگەشەی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵەکانی شەڕ نەکراوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە هەروەها، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە ڕۆژهەڵاتی سەراوح ئەنجامیان داوە کە زۆربەیان لە ناوچەکانی تەلعە ئەلحەمرا و ئیدات ئەلرا کراوە.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ئەنساروڵڵا توانیان بوو ناوچەی گرنگی تەلعە ئەلحەمرا کۆنترۆل بکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *