ڕووداوەکانی ئەفغانستان؛ ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١

دووشەممە 26 نیسان 2021 - 23:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=995

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: درۆنێکی سیخوڕی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تالیبان لە باشوری ئەفغانستان کەوتە خوارەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: درۆنێکی سیخوڕی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تالیبان لە باشوری ئەفغانستان کەوتە خوارەوە.

١- بە پێی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆیی ئەفغانستان، لە ١٤ی نیسان ـەوە تا ٢٥ی نیسانی ئەم ساڵ، گروپی تالیبان ٦ کردەوەی خۆکوژیی و ٦٢ تەقینەوەی ئەنجام داوە کە لەو هێرشانەدا ٦٣ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ١٨٠ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

٢- بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە پارێزگاکانی غەزنی، مەیدان وەردەک، هەرات، غور، بەلخ، بەدەخشان، هێلمەند و قەندەهار، ١٠٦ ئەندامی تالیبان کوژراون و ٤٨ی دیکەش برینداربوون. هەروەها ٢٩ بۆمبی چێندراو لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە پوچەڵ کراوەتەوە.

٣- هێلمەند:
تالیبان باس لە کەوتنە خوارەوەی درۆنێکی هێزە بیانییەکان (ناتۆ یان ئەمریکا) لە هەرێمی نادعەلی لە پارێزگای هێلمەند دەکات. وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەم درۆنە سیخۆریە لە مۆدێلی Scan Eagleـە کە دروست کراوی وڵاتی ئەمریکایە.

٤- قەندەهار:
پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و پاکستان له سنووری گوندی لوقمان له پارێزگای سپین بولدک. زانیاری زۆر لەسەر زیانە گیانی و ماددی ئەم پێکدادانە بڵاو نەکراوەتەوە.

٥- فاریاب:
دانیشتوانی شاری شەبرغان و ئەندخۆی وەک ناڕەزایەتیەک بۆ لەکار لادانی پارێزگاری فاریاب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

٦- بەدەخشان:
بە درێژایی ئۆپەراسیۆن و بۆردومانە ئاسمانییەکانی سوپای ئەفغانستان بۆ سەر پێگەکانی تالیبان لە شارۆچکەی راغستان، لەگەڵ کردنە ئامانجی شوێنی گردبوونەوەی تالیبان، ١٧ ئەندامی ئەو گروپە کوژران و ٣ی دیکەش بریندار بوون.

٧- بەلخ:
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، لە بۆردومانە زەمینی و ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر پێگەکانی گروپی تالیبان، ٥ ئەندامی ئەو گروپە کوژران و ٧ی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *