دۆزینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک سامەڕا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین، لە ناوچەی ئەلموعتەسیم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سامەڕا، دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دا گرت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین، لە ناوچەی ئەلموعتەسیم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سامەڕا، دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دا گرت.
لەو کۆگایە ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرایەوە کە بریتی بوون لە ژمارەیەک گوللە هاوەن و ئارپیجی٧ و SBG9 و تەقەمەنی، کە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەو گروپەدا دژ بە خەڵکی مەدەنی لە عێراق بەکار دەهێنران.
هەروەها، لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باشوری رۆژئاوای موسڵ، کە ئامانج لێی کێوماڵکردنی ناوچەکان و تیرۆریستانی داعش بووە، ئەندامێکی فیرقەی ٣٣ ئەو هێزانە کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون.
لێدوانەکان