شەهیدێک و دەیان بریندار لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر فەڵەستینیەکان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا

هه‌ینی 1 نیسان 2022 - 21:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=9653

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەکانی فەڵەستینی لە شەهید بوونی هاوڵاتییەکی فەڵەستینی و برینداربوونی دەیانی دیکە لە هێرشی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فەڵەستینیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەنارەکانی ڕۆژئاوا هەواڵیان دایەوە.

«طارق البربراوی» بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شاری ئەلخەلیل لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا رایگەیاند: گەنجێکی فەڵەستینی بە ناوی «احمد الاطرش» بە هۆی برینداربوونی بە گوللەی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی شەهید بووە.

ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەنارەکانی ڕۆژئاوا چەندین ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی و هاوڵاتیانی فەڵەستینی ڕوویداوە کە بە هۆیەوە دەیان فەڵەستینی برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *