زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەکانی یەهودی نشینی دەوروبەری غەزە لێدرایەوە

یەکشەممە 25 نیسان 2021 - 02:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=951

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی رۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکە یەهودی نشینەکانی دەوروبەری غەزە لێدرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی رۆکێتی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکە یەهودی نشینەکانی دەوروبەری غەزە لێدرا.

یەکەم هێرش لە کاتژمێر ٢٠:٥٨ خولەک بە کاتی فەلەستین بۆ سەر شارۆچکەی سێدروت ئەنجام درا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سیستەمی بەرگری ئەو رژێمە توانیەتی رۆکێتەکە تێکبشکێنێت. هەر بە پێی ئەو زانیارییانە چوار زایۆنیست لەو شارۆچکەیە بەهۆی ترس لە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە دووەم هێرشی ڕۆکێتی هەروەها، شارۆچکەی یەهودی نشینی “نیریم” کرایە ئامانج کە بە پێی زانیارییەکان، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو رژێمە چالاک نەبووە و بە پێی راگەیێندراوی میدیا عیبریەکان، رۆکێتەکە لە شوێنێکی کراوەدا تەقیوەتەوە.

هەروەها هەندێک سەرچاوەی عیبری رایانگەیاند کە کەتائیبی “الشهيد عزالدین القسام” باڵی سەربازی حەماس لەسەر داوای گەنجە فەلەستینییەکان بۆ هاوکاریان، فەرمانی هاوێشتنی مووشەک بۆ ناوچەکانی زایۆنستی دەوروبەری غەزەی داوە.

ئەندامێکی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێست) داوای لە نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو رژێمەی کردووە، فەرمانی تیرۆرکردنی فەرماندەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە غەزە بدات و هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچەیە.

شایانی باسە لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی فەلەستینی چەند رۆکێتیان ئاراستەی سەربازگەی رژێمی ئیسرائیل لە “ناحل عوز” لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *