گرنگترین هەواڵەکانی سی و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٢

سێشەممە 29 ئازار 2022 - 23:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=9453

ڤیدیۆیەکی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی سوپای ڕوسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل.

وێنەیەکی دنیس پوشیلین سەرۆکی دۆنێتسک و سەرۆک کۆماری چیچان رەمەزان قادیرۆڤ و هێزەکانی لە دۆنێتسک.

بە ئامانج کردنی زرێپۆشێکی هێزەکانی ئۆکرانیا بە خاڵێکی پشکنین لەلایەن سوپای ڕوسیاوە.

ڤیدیۆی تێکشکانی پێگەکان و ئۆتۆمبێلی سەربازییەکانی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانی Mi-28N و Mi-28UBی سوپای ڕوسیا.

هێرشی موشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر تانکەکانی سووتەمەنی لە شارۆچکەی ڕێڤینێ لە باکوری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.

ئاماری راگەیاندنەکانی ئۆکرانیا لە کۆی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٢

ڤیدیۆیەک لە لێکۆڵینەوەی دوایین بارودۆخی سەربازی ماریۆپۆل لەلایەن رەمەزان قادیرۆڤ سەرۆکی چیچان و جەنەراڵ ئاندری ماردۆڤیچ.
١٠ ڕۆژ پێش ئێستا سوپای ئۆکرانیا بە فەرمی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندبوو کە جەنەراڵ ئاندری ماردۆڤیچ فەرماندەی لیوای هەشتەمی میکانیزی ناوچەی سەربازی ڕووسیا لە شارۆچکەی چەرنۆبایۆیوکا لە نزیک شارۆچکەی خێرسۆن کوژراوە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شەڕدا:
بە گشتی لە سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا تا ئێستا، ١٢٣ فڕۆکەی جەنگی، ٧٤ هالیکۆپتەر، ٣١١ درۆن، ١٧٣٨ تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ١٨١ ڕۆکێت هاوێژ، ٧٢٦ تۆپخانە و ١٥٩٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت تێکشکێنراون.

دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئەستەمبوڵ.

ڤیدیۆی ساتی بەئامانج گرتنی بینای بەڕێوبەرایەتیەکی شاری میکۆلایڤ لەلایەن سوپای ڕووسیاوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئۆکرانییەکان، لە هێرشە موشەکییەکەی سوپای ڕوسیا بۆ سەر بینای بەڕێوبەرایەتیەکی شاری میکۆلایڤ ٧ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *