هێرشی چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب + ڤیدیۆ و وێنە

سێشەممە 29 ئازار 2022 - 22:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=9442

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەکانی بنی برۆک و ڕاماتگان لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب، بەلایەنی کەمەوە چوار زایۆنیست کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.

“ضیا حمارشه” ئەنجامدەری هێرشە چەکدارییەکەی ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب

میدیاکانی زایۆنیستی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەنجامدەری هێرشە چەکدارییەکەی ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب ڕایانگەیاند کە ئەو کەسە ناوی “ضیا حمارشه” و دانیشتووی شاری جنین و ئەندامێکی گروپی فەڵەستینی کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسایە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی زایۆنیستی “ضیا حمارشه” بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەست داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *