هۆشداری ڕێبەری ئەنساروڵڵا بە هاوپەیمانی سعودیە؛ ئەم دەرفەتە لەدەست مەدەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێبەری ئەنساروڵڵا هۆشداریی دایە هاوپەیمانی سعودیە کە ئەگەر دەرفەتی ئاگربەستی یەکلایەنەی سەنعا لەدەست بدەن، پەشیمان دەبنەوە.
هەفتەی رابردوو مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لە ئاگربەستی یەکلایەنە و سێ ڕۆژەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە میحوەرەکانی ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان هەواڵی دایەوە و ووتی ئەگەر هاوپەیمانی سعودیە تەواوی هێرشەکان و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر دژی یەمەن ڕابگیرێت ئەم ئاگربەستە بەردەوام دەبێت.
ئاگربەستە سێ ڕۆژییەکە لە ئێوارەی ڕۆژی رابردووەوە (یەکشەممە) چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەر لەم بارەیەوە عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ (دووشەممە) هۆشداری دایە هاوپەیمانی سعودیە کە ئەگەر دەرفەتی ئاگربەستی یەکلایەنەی سەنعا لەدەست بدەن، پەشیمان دەبنەوە.
حوسی لە وتارێکی ڤیدیۆیی دا بە بۆنەی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ووتی: ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دەستدرێژی و گەمارۆکان بەکار دێنین و بە هیچ شێوەیەک بەردەوامی گەمارۆکان قبوڵ ناکەین.
عەبدولمەلیک حوسی لەگەڵ راگەیاندنی ئەوەی کە هەشتەمین ساڵی دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن بە ئۆپەراسیۆنی تێکشکاندنی گەمارۆ ٣ دەستی پێکرد، جەختیکردەوە، هاوپەیمانی سعودیە بۆ خۆپاراستن هیچ رێگایەکی دیکەی جگە لە ڕاگرتنی هێرشەکان و نەهێشتنی گەمارۆکان نەماوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی هەینی لە ئەنجامدانی سێیەم ئۆپەراسیۆنی «شکستی گەمارۆ» لە دژی عەرەبستانی سعوودی هەواڵی دابوویەوە.
لێدوانەکان