دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات، میسر و بەحرەین لەگەڵ “لاپید”
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و میسر و بەحرەین پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئاساییکردنەوەی نەقب لەگەڵ یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکەی نەقب لە هۆتێلێکی باشوری فەڵەستینی داگیرکراو لە شاری نەقب بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی میسر، ئیمارات، بەحرەین و مەغریب بەڕێوەدەچێت.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە دوای گەیشتنی بۆ شاری ڕامەڵا لە ناوەندی بانکی ڕۆژئاوای فەلەستین (الضفة الغربية) چاوی بە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین کەوت.
بلینکن لە قودس-ی داگیرکراوەوە گەیشتە رامەڵا.
جێی ئاماژەیە گرووپە فەڵەستینیەکان بەتوندی ئیدانەی کۆبوونەوەکەی چوار وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی نەقبی داگیرکراو و بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد بوون و هەروەها هۆشداریشیان دا بوو لە پێکهێنانی “ناتۆی عەرەبی – ئیسرائیلی”.
لێدوانەکان