گرنگترین هەواڵەکانی سی و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٢

شەممە 26 ئازار 2022 - 23:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=9253

ڤیدیۆیەک کە دەوترێت ناوچەی دۆنێتسک لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە بە فۆسفۆری سپی بۆردومان کراوە.

ڤیدیۆی سەربازانی ڕووسیا لە شەقامەکانی کالمیۆسکا لە شاری ماریۆپۆل.
شەڕ و پێکدادانی ناو شار لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و سەربازە ئۆکرانییەکان لە شاری ماریۆپۆل ماونەتەوە بەردەوامە.

وێنەکانی فڕۆکەخانەی گۆستۆمێل و دەوروبەری.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆی هێرشێکی هەلیکۆپتەرەکانی ka-52ی هێزی ئاسمانی ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.
شوێن و کاتی ڤیدیۆکە ڕانەگەیەندراوە.

ڤیدیۆی هاوێشتنی چوار موشەکی کروزی کالیبر لە کەشتی جەنگی ڕوسیاوە لە دەریای ڕەش بەرەو پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی ژیتۆمۆر.

وێنەی ئاسمانی لە شوێنەواری هێرشی موشەکی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر بەندەری بێردیانسک.
لە هێرشەکەدا کەشتیەکی جەنگی سوپای ڕووسیا تێکشکێنرا. هێرشەکە بە بەکارهێنانی مووشەکی تۆچکا ئەنجامدرا.

ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهارۆنۆتی زایۆنیستی ڕۆژی رابردوو بڵاویکردەوە کە گروپێک لە هێزە تایبەتەکانی پێشووی ئیسرائیل لە بنکەیەکی نهێنیدا لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا مەشق بە خەڵکی مەدەنی ئۆکرانیا دەکەن.

وێنەیەکی هێزەکانی جۆرجی لەوانە وەزیری بەرگری پێشووی جۆرجیا لە باکوری ڕۆژئاوای کیێڤ.

سوپای ڕووسیا لە ناوچەی ڤێرخێنتورتسک لە دۆنێتسک سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی مینەکانن.

وێنەی چوونە ناو شارۆچکەی سلاوتیچ-ی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە بە پارێزگای چەرنێهیڤ.

لە کاتی کێوماڵکردنی شارۆچکەی ئیسیۆمدا، سوپای ڕووسیا کەلوپەلی تایبەت بە نیۆی نازییەکانی ئۆکرانی دۆزییەوە.
ماوەیەک پێش ئێستا وێنەی ئاڵای ئەڵمانیای نازی لە لایەن ڕووسەکانەوە لە شوێنی لیوای ٨١ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا دۆزرایەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆی تێکشکانی سیستەمی بەرگری بوکی سەر بە سوپای ئۆکرانیای لە بەرەی کیێڤ بڵاوکردەوە.
سوپای ڕووسیا لە هێرشەکەدا مووشەکی ئیسکەندەری بەکارهێناوە.

لە دوو هێرشی جیادا سوپای ڕووسیا تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیایان تێکشکاند کە لە کۆگاکان لە ناوچە پیشەسازییەکانی باشووری شاری چەرنێهۆ جێگیر کرا بوون.

هێرشی موشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری لێڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە لڤیڤ هەواڵی بیستنی سێ تەقینەوەیان بڵاو کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *