ڕاوێژکارانی ئیسرائیلی لە ئۆکرانیان!

شەممە 26 ئازار 2022 - 22:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=9250

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەربازە خانەنشینەکان و دەزگاکانی هەواڵگریی زایۆنیستی جگە لە مەشقپێکردنی هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، یارمەتی هەواڵگریی سوپای ئۆکرانیا دەدەن.

بەپێی ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهارۆنۆت، سەربازە خانەنشینکراوەکانی یەکە تایبەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ شەڕکردن لە دژی سوپای ڕووسیا مەشق بە ئۆکرانییەکان دەکەن. دەزگا هەواڵگریەكانی ئیسرائیلیش لە چوارچێوەی تیمێکی زۆر لێهاتوو لە شوێنێکی نهێنی لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا یارمەتی هەواڵگری سوپای ئەو وڵاتە دەدەن.
ئەم ڕاوێژکارە ئیسرائیلیانە وەک تیمێکی کۆمەک و هاوکاری چوونەتە ناو ئۆکرانیاوە.

پێشتر “ئاندری یرماک” ڕاوێژکاری گەورەی زیلینسکی و سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل هاوکاری حکومەتی ئۆکرانیا دەکەن

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *