گرنگترین هەواڵەکانی سیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٢

هه‌ینی 25 ئازار 2022 - 23:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=9196

تێکشکاندنی 2S1/Gvozdikaی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە کە لە ناوچەیەکی دارستانی خۆی حەشاردا بوو.

هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەیەکی دارستانی.

چەند وێنەیەکی دیکەی هێرشە موشەکییەکەی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر بەندەری بێردیانسک. بەلایەنی کەمەوە یەک کەشتی جەنگی سوپای ڕووسیا لە جۆرەکانی Ropucha تێکشکاوە و دووانی دیکەش زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
بەپێی میدیاکانی ڕوسیا، سوپای ئۆکرانیا مووشەکی تۆچکای لەو هێرشەدا بەکارهێناوە.

لە ئەنجامی هێرشی موشەکی سوپای ڕوسیا بۆ سەر کۆگای سووتەمەنی و تەقەمەنییەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەوروبەری کیێڤ، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویداوە.
میدیاکانی ڕووسیا تەقینەوەکەیان لە ئەنجامی بەکارهێنانی مووشەکی کروزی کالیبر راگەیاندووە.

سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی UJ-22ی سەر بە سوپای ئۆکرانیای لە دەوروبەری شارۆچکەی کلینتسی لە پارێزگای بریانسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیادا تێکشکاند.

بەپێی وەزارەتی بەرگری فیدراسیۆنی ڕوسیا شەوی ڕابردوو ٢٤ی ئادار کۆگایەکی سووتەمەنی لەگوندی کالینۆڤکای نزیک کیێڤ بە چەند موشەکی کروزی کالیبرەوە هێرشی کرایە سەر.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: کۆگاکە گەورەترین بنکەی سووتەمەنی لە بەشی ناوەندی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا بووە.
کۆگاکە دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا تا ئێستا دەسوتێت.

ڤیدیۆی ساتی ئاڕاستەکردنی مووشەکی بالستیکی ئیسکەندەر و کروزی کالیبر بەرەو چەند ئامانجێک لە ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕوسیاوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *