سێ فڕۆکەی ئێف-٣٥ ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کران

پێنجشەممە 24 ئازار 2022 - 18:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=9142

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆمپانیای “لاکهید مارتین”ی ئەمریکی سێ فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ی ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کرد.

بەپێی سەرچاوە زایۆنیستەکان، سەرەتا فڕۆکە جەنگییەکان دەگەنە ئەوروپا و دوای وەرگرتنی سووتەمەنی بەرەو فەڵەستینی داگیرکراو بەڕێدەکەون.
لەگەڵ ئەم سێ فڕۆکەیە، هێزی ئاسمانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لەئێستادا ٣٣ فڕۆکەی ئێف-٣٥ی هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-٣٥ لە بنکە ئاسمانییەکانی رژێمی زایۆنیستی، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم سێ فڕۆکەیە لە بنکەی نێڤاتیم (نێفاتیم) لە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی بیرسەبع جێگیر بکرێت.

شوێنی بنکەی نێڤاتیم

لە ساڵی ٢٠١٦دا ئیسرائیل و کۆمپانیای لاکهید مارتین ڕێکەوتنێکیان بۆ کڕینی ٥٠ فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ و رادەستکردنیان بە ماوەی پێنج ساڵ واژۆ کرد. یەکەم فڕۆکەی لەم جۆرە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ گەیشتە بنکەی ئاسمانی نێڤاتیم.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *