ئاماری نوێ؛ شەهید بوونی ٦ هەزار کەسی سڤیل لە ماوەی ٧ ساڵ دەستدرێژی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن

پێنجشەممە 24 ئازار 2022 - 09:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=9124

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی “انتصاف” بۆ بەرگری لە مافی ژنان و منداڵان لە نوێترین ئاماری لە تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە یەمەن رایگەیاند کە زیاتر لە ٦ هەزار ژن و منداڵ شەهید و زیاتر لە ٦ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕێکخراوی “انتصاف” بۆ بەرگری لە مافی ژنان و منداڵان ئامارێکی نوێ لە تاوان و دەستدرێژییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دژی ژنان و منداڵانی یەمەن بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە ماوەی ٧ ساڵ لە تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دژی خەڵکی یەمەن، ٦ هەزار و ٢٦٤ ژن و منداڵ کوژراون کە ٢ هەزار و ٤٢٨ کەس لەوانە ژن و ٣ هەزار و ٨٤٨ کەسیشیان منداڵن.

لە ئاماری “انتصاف” هاتووە کە لەم ماوەیەدا، ٢ هەزار و ٨٥٢ ژن و ٤ هەزار و ٢١٧ منداڵ بە هۆی هێرشەکانی ئەم هاوپەیمانییەوە برینداربوون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی “انتصاف” بۆ بەرگری لە مافی ژنان و منداڵان، بە هۆی گەمارۆکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن، لە هەر دوو کاتژمێر، شەش منداڵی یەمەنی لە ناو دەچێت و زیاتر لە ٣ هەزار منداڵی تووشبووی شێرپەنجە مەترسی مردنیان لەسەرە.

“انتصاف” هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئاوارەکانی یەمەن گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٤٩٥ هەزار و ٥٥٨ کەس و خێزانە ئاوارەکانیش زیاتر لە ٦٧٠ هەزار خێزانن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *