وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشق
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا گەیشتە دیمەشق.
بەیانی ئەمڕۆ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سووریا، لە تاران بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.
بڕیارە ناوبراو لە سەردانەکەیدا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سوریا لەبارەی پەرەپێدانی هاوکارییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کۆببێتەوە.
فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە دیمەشق پێشوازی لە ئەمیرعەبدوڵڵاهیان کردەوە. میقداد رایگەیاند: ئێمە جەخت لە بەردەوامی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و وڵاتانی عەرەبی دەکەینەوە. هەماهەنگی نێوان سوریا و ئێران لە هەر دوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەردەوامە و دووپاتی دەکەینەوە کە لەگەڵ ئێران دەمێنینەوە.
شایانی باسە ئەمە سێیەم سەردانی فەرمی ئەمیرعەبدوڵڵاهیانە بۆ سوریا لەو کاتەوە کە بووەتە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئیران.
لێدوانەکان