گرنگترین هەواڵەکانی بیست و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٢

سێشەممە 22 ئازار 2022 - 23:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=9068

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ٦٧ سەربازی ئۆکرانی بڵاوکردەوە کە لە دەوروبەری کیێڤ بەدیل گیراون.

ڤیدیۆی شەڕێکی قورسی سوپای ڕوسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل. سوپای ڕوسیا بە بۆردومان کردنی پێگەکانی هێزە ئۆکرانیەکان لە سێ میحوەری باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بە نیازی کێوماڵکردنی شارەکەیە.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا دوو مووشەکی تۆچکای سوپای ئۆکرانیا لە ئاسمانی شاری بێلگۆرۆدی ڕۆژئاوای ڕووسیا خستە خوارەوە.

دوایین بارودۆخی سەربازی لە سەڤەرۆدۆنێتسک

هێزەکانی سوپای ڕوسیا و لوهانسک شارۆچکەی ڕوبیژنه لە باکوری سەڤەرۆدۆنێتسک-یان کۆنترۆڵ کردەوە. لەگەڵ ئەم پێشڕەوییانە گەمارۆی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک چڕتر بۆتەوە و هێزەکانی سوپای ڕوسیا و لوهانسک خۆیان گەیاندووە گەڕەکەکانی شارەکە.

شاری سەڤەرۆدۆنێتسک دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شاری لوهانسک، ناوەندی پارێزگای لوهانسک. دوای کۆنترۆڵ کردنی شاری لوهانسک و ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری لەلایەن جوداخوازەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٤، حکومەتی ئۆکرانیا شاری سەڤەرۆدۆنێتسک بە ناوەندی ئیداری کاتی پارێزگای لوهانسک هەڵبژارد.

بە کۆنترۆڵ کردنی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک و ناوچەکانی دەوروبەری، پارێزگای لوهانسک بە تەواوی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕوسیا و هێزەکانی لوهانسک.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *