هێرشی موشەکی و درۆنی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە عەرەبستانی سعوودی + وێنەکان

یەکشەممە 20 ئازار 2022 - 16:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=8984

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا بە ژمارەیەک موشەک و درۆنی خۆکوژی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شارەکانی خەمیس مەشیت، جیزان، زەهران و یەنبع-ی کردە ئامانج.

بە گوێرەی میدیاکانی سعودی، ئەنساروڵڵا لەم هێرشەدا وێستگەی غاز لە خەمیس مەشیت، وێستگەی کارەبای شاری زەهران، کارگەی غازی شلی بەندەری یەنبع، کارگەی ئاوی خواردنەوەی شەقیق و دامەزراوەی ئارامکۆی لە شاری جیزان بە لایەنی کەمەوە بە ٧ درۆنی خۆکوژی و ژمارەیەک موشەک کردۆتە ئامانج و ژیانێکی زۆر بەر ئەو شوێنانە کەوتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *