گرنگترین هەواڵەکانی بیست و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٢
وێنەی پاشماوەکان و ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی بریندارانی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کامپێکی سوپای ئۆکرانیا.
بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کامپی لیوای ٧٩ی سوپای ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ، تا ئێستا ٤٠ کەسی کوژراون و برینداربوون.
هێرشی هەلیکۆپتەرێکی Ka-52ی سوپای ڕوسیا بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیا. زانیاری لەبارەی کات و شوێنی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.
وێنەی کەلوپەلە تێکشکاوانەی هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی سامی باکوری ئۆکرانیا.
کەمینێکی هێزەکانی ڕوسیا لە دژی هێزە ئۆکرانییەکان.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە کۆگایەکی گەورەی ژێرزەمینی مووشەک و تەقەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی لە هەرێمی ئیڤانۆ فرانکیفسک بە موشەکی هایپەرسۆنیکی “کینجاڵ” تێکشکاندووە.
ئەمە یەکەمجارە سوپای ڕوسیا بە فەرمی موشەکی سووپەرسۆنیکی “کینجاڵ” لە شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا بەکاربێنێت.
موشەکی سوپەرسۆنیکی کینجاڵ یەکێکە لە چەکە ستراتیژییەکانی ڕوسیا کە لە مانگی ئاداری ٢٠١٨دا ئاشکراکرا. مووشەکە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە.
تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلی پشتیوانی هێزەکانی ڕوسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی ڕووسەکان لەم جەنگەدا کە لە ڕۆژانی سەرەتایدا بەڕوونی دیاربوو، لاوازی لە پشتیوانیکردنی هێزەکانیانە.
دیمەنی سەرنجڕاکێشی ئۆپەراسیۆنی هەلیکۆپتەری کامۆڤ-٥٢ی سوپای ڕوسیا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی هەلیکۆپتەرێکی کامۆڤ-52ی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنی فڕۆکەخانەی گوستۆمێل لە ٢٤ی شوبات بڵاوکردەوە.
پشکنینی دانیشتووانی شاری ماریۆیۆل کە شارەکە جێدەهێڵن لەلایەن سوپای ڕووسیاوە.
پشکنینی جەستەیی هۆکارەکەی ئەوەیە کە نوێی نازییەکانی ئۆکرانی هێماکانی نازییەکان لەسەر جەستەیان تاتۆ دەکەن.
تا ئێستا ٣٥ هەزار هاوڵاتی شارەکەیان جێهێشتووە.
ڤیدیۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بۆ سەر کۆگایەکی گەورەی ژێرزەمینی مووشەک و تەقەمەنی فڕۆکە جەنگییەکانی هەرێمی ئیڤانۆ فرانکیفسک کە بە موشەکی هایپەرسۆنیکی “کینجاڵ” ئەنجام دراوە.
ئاماری قوربانیەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر کامپی لیوای ٧٩ی سوپای ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ بۆ زیاتر لە ٨٠ کوژراو و دەیان بریندار بەرزبوویەوە.
سوپای ئۆکرانیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، کە فەرماندەی لیوای ٨ی ناوچەی سەربازی باشووری ڕووسیا، لە شارۆچکەی چەرنۆبایۆکای نزیک شارۆچکەی خێرسۆن کوژراوە.
ئیسرائیل: ٨ هەزار پەنابەری ئۆکراینی شیاوی هاووڵاتیبوونی ئیسرائیلیان نییە.
وەزیری ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ١٢٦٠٠ ئۆکراینی بۆ فەلەستینی داگیرکراو کۆچیان کردووە. لەمانە نزیکەی ٨ هەزار کەسیان مەرجەکانی هاووڵاتیبوونی ئیسرائیلیان نییە.
وێنەی ئاسمانی لە کارگەی چاککردنەوەی فڕۆکە لە شاری لیڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.
ئەم وێنەیە دەریدەخات کە موشەکەکانی ڕووسیا بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.
هێزەکانی بەڕازیلی ڤیدیۆی ڕوبەڕوبوونەوەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوپای ڕوسیا لە نزیک کیێڤ بڵاوکردەوە.
تا ئێستا هیچ ئامارێکی ورد لە بەکرێگیراوانەی بیانی لە ئۆکرانیا بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەوەی دیارە ژمارەیان لە زیادبووندایە.
لەم دواییەدا چەندین وێنە لە هێزەکانی پورتوگالی و بەرازیلی لە ئۆکرانیا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٩ی ئازاری ٢٠٢٢
وێنەیەکی تانکی MT-LB ڕووسی هەڵگری ڕادار.
ئەرکی سەرەکی ئەم ڕادارە دۆزینەوەی شوێنی موشەک هاوێژ، هاوەنگ و تۆپخانەکانی دوژمنە.
تانکە تێکشکاوەکانی سوپای ڕوسیا لە نزیک کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.
وێنەی ئاسمانییەکان لە شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەری کامۆڤی ٥٢ی سوپای ڕووسیا کە لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی بنکەی گوستۆمێل لە نزیک کیێڤ دوای شەرێکی قورس ناچار بە نیشتنەوە بوو.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بەرێوەبەرایەتیەک لە ناوچەی ماکاریێڤ لە ڕۆژئاوای شاری کیێڤ، حەوت کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا بڵاوی کردۆتەوە، هێزەکانی سوپای ڕوسیا لە باشووری کریڤیوری و لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری میکۆلایڤ خەریکی دروستکردنی سەنگەر و کۆکردنەوەی کەلوپەل و هێز و .. بۆ دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی هێرشبەرانە.
شارەکانی زاپرۆزیا و کریڤیری و میکولیێڤ سێ ئامانجی سەرەکی سوپای ڕوسیان لەم میحوەرە.
هەڵکردنی ئاڵای لوهانسک و ئاڵای سەرکەوتن (سۆڤیەت) لە ڕوبیژنە.
هێزەکانی ڕوسیا و لوهانسک توانیان شارۆچکەی ڕوبیژنە لە باکوری سوورە دۆنێتسک کۆنترۆڵ بکەن.
لێدوانەکان