تاڵیبان کۆبوونەوەی ئەستەنبوڵی دواخست

پێنجشەممە 22 نیسان 2021 - 00:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=888

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆبوونەوەی ئاشتی گروپ و بزووتنەوە ئەفغانییەکان لە تورکیا بەهۆی بەشداری نەکردنی تاڵیبان، دواخرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کۆبوونەوەی ئاشتی گروپ و بزووتنەوە ئەفغانییەکان لە تورکیا بەهۆی بەشداری نەکردنی تاڵیبان، دواخرا.

چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، کە کۆنگرەی ئاشتی ئەفغانستان کە بڕیار وا بوو لە ٢٤ی نیسان بۆ ٤ی ئایاری ٢٠٢١ لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا ئەنجام بدرێت، بەهۆی هەندێک کێشەی زەمینەی بۆ دوای مانگی ڕەمەزانەوە دواخرا.

تاڵیبان پێشتر ڕایگەیاندبوو بەهۆی پابەند نەبوونی ئەمریکا و ناتۆ بە رێککەوتننامەی دەوحە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان لە ١ی ئایاری ٢٠٢١، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات.

شایانی باسە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەمریکا و ناتۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان کە بڕیار وا بوو لە ١ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، بۆ ١١ی سێپتەمبەر (ئەیلول)ی ٢٠٢١ دوا خست.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *