یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بە سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات

شەممە 19 ئازار 2022 - 14:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=8879

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەیدا بۆ سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری سوریا بۆ ئیمارات ووتی: ئێمە بە داخەوە لەو هەوڵانە دەڕوانێت کە بۆ شەرعییەتدان بە بەشار ئەسەد جێبەجێ دەکرێت.

بەشار ئەسەد سەرۆکی کۆماری سوریا رۆژی رابردوو لە یەکەم سەردانیدا بۆ وڵاتێکی عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ەوە گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

دوایین گەشتی ئەسەد بۆ دەرەوە شەش مانگ لەمەوبەر بوو کە لە سەردانێکدا بۆ ڕوسیا چاوی بە ڤلادیمیر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی کەوت.

ئیمارات لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا یەکەم وڵات بوو کە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە، پاشان عومان لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی کەنداوی فارس، باڵیۆزی خۆی بۆ دیمەشق گەڕاندەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *