گرنگترین هەواڵەکانی بیست و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٨ی ئاداری ٢٠٢٢

هه‌ینی 18 ئازار 2022 - 23:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=8781

وێنەی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە باکوری ڕۆژئاوای شاری ماریۆپۆل.

وێنەی نوێ ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی خێرسۆن. دوای هێرشە تۆپخانەییەکەی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر ئەم فڕۆکەخانەیە بەلایەنی کەمەوە ١٣ هەلیکۆپتەر بەتەواوی تێکشکێنراون یان زیانی گەورەیان پێگەیشتووە.

شوێنەواری هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر شاری خارکیڤ.

وێنەی پێکدادانەکانی شاری ماریۆپۆل. ئەم شارە لەم ڕۆژانەی دواییدا شەڕی قورسی تێدا ڕوویداوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سوپای ئەمەریکاوە بانگەشەکانی هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک سەبارەت کوژرانی سێ ئەمریکی لە شەڕەکانی دەوروبەری ناوچەی مارینکا ڕەتکردۆتەوە. ئەم ڕاوێژکارە ئەمریکیانە بریتین لە کاپتن مایکڵ هاوکەر، لیوا لۆگان چێڤرۆم و ملازم کروز تامبلین. هێزەکانی دۆنێتسک هەروەها رایانگەیاندووە ئاڵای ویلایەتی تێنیسی لە ناو جانتای یەکێکیانەوە دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆیەکی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لە دژی سوپای ئۆکرانیا بڵاوکردەوە. لەم ڤیدیۆیەدا لەناوچوونی چوار ئامانجی سەر بە سوپای ئۆکرانیا دەبینرێت.

لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شاری خارکیڤ بازاڕی باراباشۆڤ سووتا.
ئەم بازاڕە گەورەترین بازار لە ئۆکرانیا و یەکێک بوو لە گەورەترین بازاڕەکانی ئەوروپا.

بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا لە ئەنجامی هێرشێکی ڕوسیا بۆ سەر شاری مرفە لە نزیک شاری خارکیڤ، ٢١ سەربازی ئۆکرانیا کوژران و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.

کارگەی چاککردنەوەی فڕۆکەکان لە شاری لڤیڤ-ی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا لە ئەنجامی هێرشی موشەکی سوپای ڕووسیادا گڕی گرت.
بەپێی سەرچاوەکانی تورکیا، کارگەکە شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی میگ-٢٩ی ئازەربایجان بووە کە بۆ چاککردنەوەی بۆ ئەو شوێنە گوازراون. میدیاکان بانگەشەی ئەوەشیان کردووە کە ژمارەیەک لەو فڕۆکە شەڕکەرانە لە هێرشەکانی ڕووسیادا تێکشکێنراون. هەرچەندە، هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەو هەواڵانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ڤیدیۆی ئامادەبوونی بەکرێگیراوانی ئیرلەندی لەئۆکرانیا. وەک دەبینرێت ژمارەی بەکرێگیراوانی بیانی لە ئۆکرانیا لەزیادبووندا بێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر ڤلادیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو کە ١٦ هەزار بەکرێگیراوی بیانی بۆ شەڕکردن لە دژی ڕوسیا دەچنە ئۆکرانیا.

ڤیدیۆی بە ئامانجگرتنی بینای ئاسایشی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی کراماتەرسک-ی دۆنێتسک بە موشەکی کروزی کالیبەر-ی سوپای ڕووسیا.

بانگەشەی دەستەی گشتی سوپای ئۆکرانیا سەبارەت بە ناردنی هێزەکانی سووریا بۆ شەڕی ئۆکرانیا.

تێکشکانی یەکێک لە ناوەندە پەیوەندیەکانی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیاوە.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیترۆ کۆلبا گوتی ئامادەیە بە وردی گفتوگۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بکات. کۆلبا لاڤرۆڤ بە بەئەزموونترین دیپلۆماتی جیهان ناو برد!

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەکێکی تێکشکاوی ڕووسیا لە ئاسمانی شاری کیێڤ، بینایەکی نیشتەجێبوون گڕی گرت. بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا بە هۆی ئەم ڕووداوەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسیش برینداربووە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە کۆی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢.

ڤیدیۆیەکی پێشڕەوی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە شاری ماریۆپۆل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
جگە لە سوپای ڕوسیا، هێزەکانی چیچانی و دۆنێتسکیش لە شەڕی ماریۆپۆل بەشداریان کردووە.

پارچەکانی موشەکی تۆچکای سوپای ئۆکرانیا کە لە ١٧ی ئادار لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوپای ڕوسیاوە لە ئاسمانی شاری میلیتۆپۆل خرایە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەو هێرشەی لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە میلیتۆپۆل رایگەیاندووە و ئەوەی بە نیشانەی سروشتی تاوانکارانەی هێزەکانی ئۆکرانیا زانیوە.

وێنەی ئاسمانی لە شارۆچکەی ڤۆڵنۆڤاخا لە باشوری شاری دۆنێتسک، پێش و پاش هێرشەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
شارۆچکەی ڤۆڵنۆڤاخا لە ١١ی ئاداری ئەمساڵدا لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.

هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە شاری سامی باکوری ئۆکرانیا. میدیای ئۆکرانی تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دەربارەی سروشتی شوێنە و زیانەکانی بڵاو نەکردۆتەوە.

لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کامپی لیوای ٧٩ی سوپای ئۆکرانیا لە شارۆچکەی میکۆلایڤ، یەکێک لە باڵەخانەکانی کامپەکە تێکشکێنرا.

ڤیدیۆی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کارگەیەکی شاری ماریوپاڵ کە کەلوپەل و شوێنی فەوجی ئازۆڤی سوپای ئۆکرانیایە.

ڤیدیۆیەکی نوێی هێرشی تۆپخانە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا کە بە درۆنێکی بەیرەقدار تۆمار کراوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لەسەر بەڵگەنامەکانی بەرنامەی بایۆلۆجی سەربازی ئەمریکا و ناتۆ لەسەر خاکی ئۆکرانیا.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەڵگەنامەکانی تاقیگەی بایۆلۆجی خێرسۆن لە هەنگاوێکی بەپەلەدا تێکشکێنراون. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بابەتەش بۆ شاردنەوەی زانیاریەکانی نەخۆشی دیرۆفیلاسیا لە ٢٠١٨ لە خێرسۆن دەگەڕێتەوە.
ڕاپۆرتەکە لە کاتێکدا دێت کە ڕووسیا بەیانی ١٨ی ئادار داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لەسەر تاقیگە بایۆلۆجییەکانی ئەمریکا لە ئۆکرانیا.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان:
بوونی چەکداران و شارەزایانی حیزبوڵڵا لە شەڕی ئۆکرانیادا بە توندی ڕەتدەکەمەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *