بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی بەلەد

هه‌ینی 18 ئازار 2022 - 00:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=8766

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بە ڕۆکێت هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی بەلەدی پارێزگای سەلاحەدینی عێراق.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەشت ڕۆکێتی کاتیوشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کراوە. لە زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە تا ئێستا هیچ زانیاریەکی بڵاو نەکراوەتەوە.

تا ئێستا چەندین جار بە ڕۆکێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشان کراوەتە سەر ئەم بنکەیە کە دواجار لە ١٥ی کانوونی دووەم ئەمساڵدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام درا بوو.

بە پێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە ٣٠مین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی – ڕۆکێتی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی لە دژی داگیرکەرانی ئەمەریکییە کە لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *