ئەنساروڵڵا ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی سعودییەکانی لە سەنعا پووچەڵکردەوە + ڤیدیۆ + وێنە

چوارشەممە 16 ئازار 2022 - 09:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=8648

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی دەزگای هەواڵگری ئەنساروڵڵا ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیان لە شاری سەنعا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانە پووچەڵکردەوە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عەرەبستانی سعوودی پلانی بۆ داڕێژرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەنساروڵڵا، عەرەبستانی سعوودی بە دامەزراندنی گروپێکی تیرۆریستی لە دانیشتوانی شاری مارب لە یەمەن، بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە سەنعا و شارەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا بووە.
یەکەم پلانی ئەم گروپە تیرۆریستییە تەقاندنەوەی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمرێژکراو لە سەنعا و شارەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا ڕاگەیێنراوە. ئەم ئۆتۆمبێلانە لە کاتی گواستنەوەیان بە بارهەڵگرەوە و لە خاڵێکی پشکنین لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرونی، تێکدانی ئاسایشی گشتی و .. لە هەنگاوەکانی دیکەی ئەو گروپە بووە. فەرماندەیی ئەم گروپەی “ناجی عەلی سەعید” فەرماندەی پۆلیسی مارب لە ئەستۆدا بووە و چەند کەسایەتییەکی ئەمنی دیکە لە حکومەتی دەست لەکارکێشانەوەی مەنسوور هادی وەک: “عەدنان ئەحمەد موحەممەد ئەلزیایی” و “مانیع موحەممەد یەحیا” لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشداریان هەبووە.

دەزگا هەواڵگرییەکانی بەریتانیا، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات بەردەوام هەوڵی تێکدانی بارودۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا-یان داوە، کە بەشێک لەو کردەوانە بریتین لە فیتنەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح (بە پاڵپشتی عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات), بەهاییەکانی یەمەن (بە پاڵپشتی بەریتانیا)، جومجۆڵەکانی داعش و ئەلقاعیدە لە باکوری ئەلبەیزا، ڕۆژهەڵاتی ئەلجەوف، ناوچەی ئەلحەیمە لە باکوری تەعەز.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *