دزە پێکردنی زانیارییەکانی ٨٣٤٣ کارمەندی وەزارەتی بەرگری سعودیە + لیستی زانیارییەکان

چوارشەممە 21 نیسان 2021 - 12:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=862

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیستێک لە زانیارییەکانی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری سعودیە دزە پێکراوە کە ناوی ئەو کارمەندانە لەگەڵ ناوی خانەوادەیی، نازناو، ڕۆژی لەدایکبوون، ژمارەی تەلەفۆن، نەتەوە و پلەکانیانی تێدایە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لیستێک لە زانیارییەکانی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری سعودیە دزە پێکراوە کە ناوی ئەو کارمەندانە لەگەڵ ناوی خانەوادەیی، نازناو، ڕۆژی لەدایکبوون، ژمارەی تەلەفۆن، نەتەوە و پلەکانیانی تێدایە.

لەم لیستەدا، زانیاری کۆمەڵێک کەس لە نەتەوە جیاوازەکان وەک سعودی، ئەردەن، هند، ئەلمانیا، ئەمریکا، یەمەن، تایلەند، فیلیپین، پاکستان، میسر، فەلەستین، بەنگلادیش، سودان، ئۆسترالیا، سریلانکا، نەرویج، سوریا و چەندین وڵاتی دیکەی تێدا دەبینرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی دزە پێکردنی زانیارییەکانی ناسنامەیی و پەیوەندیی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری سعودیە، ناردنەوەی کۆرتە نامەیەک لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سعودیە بۆ ژمارەی ئەو کارمەندانە یان پەیوەندیکردن پێیانەوە، دەتوانێت لە کەمکردنەوەی ورەی ئەو کارمەندانە زۆر کاریگەر بێت.

سەرەڕای کڕینی ئامێر و کەلوپەلی سیخۆری و ئەمنی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و رژێمی ئیسرائیل لەلایەن سعودیەوە، دزە پێکردنی زانیارییەکانی زۆر نهێنی لە دەزگاکانی سەربازی و هەواڵگری سعودیە، لاوازی ئەوان لە پاراستنی زانیارییە نهێنییەکان و شکستیان لە بەشی هەوڵگریی دەگەیەنێت.

دەزگاکانی هەواڵگری و سەربازی سعودیە بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستیەکانیان، ڕۆژانە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە لە ڕووی تەکنیکی و زانیاریەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام نەیانتوانیوە لە دزە پێکردنی زانیارییەکانی زۆر نهێنی ڕێگری بکەن. ماوەیەک لەمەوبەر و بە ڕەزامەندی دەزگا ئەمنیەکانی رژێمی ئیسرائیل، چەند کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بۆ ئەوەی ناو و هەناردەکاری کەرەستەکانیان ئاشکرا نەبێت، بەرهەمە سیخوڕی و ئەمنیەکانیان گواستووەتەوە ئەفریقای باشور و لەو شوێنە بۆ شانشینی سعودیەوە ناردویانن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر هەروەها زانیاری ٦٠٠ کارمەندی هەواڵگری سعودیە دزە پێکرا بوو کە ناو و زانیاری هەستیارەکانیان وەک ناونیشان، ژمارەی پەیوەندی، کۆدی نیشتمانی و چەندین زانیاری دیکەی تێدا بوو.

کلیک لەسەر نووسینی خوارەوە بکە بۆ بینینی لیستی زانیارییەکانی ئەو کارمەندانە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *