پێکدادانی هێزەکانی مەنسوور هادی و هۆزەکانی مأرب لە یەمەن

سێشەممە 20 نیسان 2021 - 13:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=859

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی مەنسوور هادی و چەکدارانی هۆزەکانی مراد لەگەڵ هۆزەکانی “عبیده” لە ناوچە بیابانییەکانی “عبیده”، چەندین کەس لە چەکدارانی هەر دوو لایەن کوژران و برینداربوون.

ئەم پێکدادانە دوای ئەوە ڕوویدا کە هێزەکانی مەنسوور هادی چەندین کەسیان لە هۆزی “آل هدیان” (لە هۆزی “عبیده”) دەسبەسەر کردەوە هەر بۆیە گردبوونەوەیەک لەلایەن ئەو هۆزانەوە وەک ناڕەزایەتیەک ئەنجام درا.

دوای بێ ئەنجام بوونی ئەو گردبوونەوەیە، لەلایەن چەکدارانی ئەو هۆزانە ڕێگری لە چەندین بارهەڵگری سوتەمەنی لەسەر رێگای وێستگەی کارەبا کرا و بەو هۆیەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی شاری مأرب، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەر دوو لایەن دروست بوو.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەنساروڵڵا بە دەروازەکانی شاری مأرب، هۆزەکانی ناڕازی بە سیاسەت و هەڵوێستەکانی هاوپەیمانی سعودیە و حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی لە ئەو ناوچەیە، ناڕەزایەتیەکانیان زیاتر دەردەبڕن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *