ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە ڕۆژئاوای ئیدارەی حەرەز + نەخشە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن، ناوچەیەکی بە ڕووبەری ٥٤ کیلۆمەتریی چوارگۆشە لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەرەز لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆڵکرانەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان لە باکوری پارێزگای حەجە، ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە میحوەری ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەرەز دوو ڕۆژی خایاند و ئەو هێزانە توانیان گوندەکانی “الراکب، العسیله، بنی عوید، العوارض، بنی قراص، العذیر و العمریه” کۆنترۆڵ بکەنەوە. ئەم ناوچانە بە ڕووبەری ٥٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەکەوێتە رۆژئاوای ئیدارەی حەرەز و باکوری رۆژهەڵاتی ئیدارەی میدی.
بە گوێرەی میدیاکانی ئەنساروڵڵا، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە کوژراو و برینداربوون کە لە نێوان کوژراوندا ١٥ سەربازی سعوودی و ٨٠ سوودانی تێدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنساروڵڵا پێشتر لە ١٤ی شوباتی ئەمساڵدا توانی بوو شکست بە گەمارۆکەی هاوپەیمانی سعودیە لە سەر شارۆچکەی حەرەز بێنێت. حەرەز وەک بنکەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە باکوری ڕۆژئاوای یەمەن دادەنرێت.
لێدوانەکان