ئێران: بوونی رژێمی زایۆنیستی لە نزیک سنوورەکانمان قبوڵکراو نیە

دووشەممە 14 ئازار 2022 - 23:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=8560

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتی کە قبوڵکراو نیە یەکێک لە دراوسێکانمان ببێتە سەرچاوەیەکی دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر ئێران.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەیەکی هەواڵگری موساد لە هەولێر رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە کە یەکێک لە دراوسێکانمان کە پەیوەندییەکی قووڵی لە ئاستە جیاوازەکاندا لەگەڵ ئێمە هەیە، سەرچاوەیەکی دروستبوونی هەڕەشە بۆ سەر ئێران بێت.

خەتیب زادە ووتی: ڕژێمی زایۆنیستی چەندین جار لە ناو خاکی عێراقەوە ئاڵۆزی دروست کردووە و هەندێک کۆبوونەوەی گروپەکانی دژبەری شۆڕش و گروپەکانی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە. ئێران قەبووڵی ناکات شوێنێک لە نزیک سنوورەکانی ببێتە سەرچاوەیەکی کاری تێکدەرانە و ناردنی گروپە تیرۆریستییەکان بۆ ناو خاکی ئێران، چ لە لایەن گرووپەکانی دژبەری شۆڕشەوە بێت یان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە ناو هەرێمی کوردستان.

ناوبراو هەروەها ووتی: چەندین جار لە کۆبوونەوەکان باس کراوە و چاوەڕوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حکومەتی ناوەندی عێراق ئەوەیە کە یەک جار بۆ هەمیشە کۆتایی بەم بارودۆخە بێنێت و رێگە نەدات سنوورەکانی بۆ کاری تێکدەرانە بەکار بهێندرێت.

خەتیب زادە ئەوەشی ووتی: رژێمی داگیرکەری قودس بزانێت زانیاری هەواڵگری تەواومان لەسەر هەموو ئەو شوێنانە هەیە کە تێدا بوونیان هەیە. ئەگەر ئەمڕۆ ئەوە بە ئاشکرا ڕادەگەیەنرێت بۆ ئەوەیە کە پەیامێکی وردتریان پێ بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *