گرنگترین هەواڵەکانی هەژدەیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٣ی ئاداری ٢٠٢٢

یەکشەممە 13 ئازار 2022 - 20:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=8430

هێزەکانی ئۆکرانی وێنەکانی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی Aileron-3ی سوپای ڕووسیایان بڵاو کردەوە کە توانیانە دەستی بەسەردا بگرن.

تەقەی تانکی تی-٧٢ی سوپای ڕوسیا بەرەو پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی ماریۆپۆل.
هەوڵەکانی سوپای ڕووسیا بۆ چوونە ناو شاری ماریۆپۆل لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوا بەردەوامە.

سوپای ڕوسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەشت مووشەک هێرشی کردە سەر بنکەی سوپای ئۆکرانیا لە دەوروبەری ڕۆژئاوای شاری لێڤیڤ.

فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ڕوسیا لە ١٢ی ئازاردا لە ئاسمانەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری خارکیڤدا خرایە خوارەوە.

وێنەی کەلوپەلە تێکشکێنراوەکانی سوپای ئۆکرانیا و هێزەکانی دۆنێتسک لە شارۆچکەی ڤۆڵنۆڤاخا.
لە ١١ی ئاداردا هێزەکانی ڕوسیا و دۆنێتسک کۆنترۆڵی ناوچەی ڤۆڵنۆڤاخای باشووری دۆنتسک-یان کرد.

وێنەی ئاسەواری هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شاری میکۆلایڤ لە باشوری ئۆکرانیا.
شاری میکۆلایڤ لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بووە ئامانجی چەندین هێرشی موشەکی لەلایەن سوپای ڕوسیاوە.

هێرشی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کارگەی زاریا مەشپرۆکت لە شاری میکۆلایڤ.
کارگەکە شوێنی بەرهەمهێنانی مەکینەی تۆربینی گازییەکانە.

هێزەکانی دۆنێتسک لە شارۆچکەی ڤۆڵنۆڤاخا.

ئاڵای ئەڵمانیای نازی لە شوێنی لیوای ٨١ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە شاری ئیزیۆم.
شارەکە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسەکاندایە.

هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە شارۆچکەی ئیرپین لە ١٥ کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

وێنەکانی شاری خارکیڤ دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە شەڕ.

ڤیدیۆی ئاسەواری هێرشی موشەکی ڕووسیا بۆ سەر بنکەیەکی سوپای ئۆکرانیا لە دەوروبەری ڕۆژئاوای شاری لێڤیڤ لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و سنووری پۆڵەندا.
بە ووتەی بەرپرسانی خۆجێیی لەو هێرشەدا ٩ کەس کوژراون و ٥٧ کەسیش برینداربوون.
بنکەکە یەکێکە لە ناوەندە سەرەکیەکانی مەشقپێکردنی سوپای ئۆکرانیا و شوێنی ڕاوێژکارانی ناتۆ.

هێرشی مووشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر بارەگای هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ.
بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سوپای ڕوسیا لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە زیاتر لە ٧١٠ موشەکی لە پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا داوە.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢

-بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ١٨٠ هێزی بیانی و ئۆکرانی لەئەنجامی هێرشە موشەکییەکەی سوپای ڕوسیا بۆ سەر بنکەی سەربازی یافۆرڤ لە دەوروبەری ڕۆژئاوای لڤیڤ کوژراون. بەپێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، هێرشەکە ژمارەیەکی زۆر لە بەکرێگیراوانی بیانی کوشتووە پێش ئەوەی لە مەیدانەکانی شەڕدا بڵاوببنەوە.

وەزیری بەرگری کرواتیا: ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەی کە لە ئۆکرانیاوە فڕی و لە شاری زاگریبی پایتەختی کرواتیا کەوتە خوارەوە، بۆمبێکی هەڵگرتبوو. ڕوون نییە کە ئایا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە سەر بە ڕووسیایە یان ئۆکراینا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ئادار فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی توپۆلێڤ ١٤ بە تێپەڕبوون لە ئاسمانی ڕۆمانیا و هەنگاریا خۆی گەیاندە ئاسمانی کرواتیا و لە شاری زاگریبی پایتەختی ئەو وڵاتە کەوتە خوارەوە. جێگای سەرنجە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناتۆ لە ڕۆمانیا، کرواتیا و وڵاتانی نزیک هیچ کاردانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیەکیان بەرامبەر هاتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *